بانكی ناوه‌ندیی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌رزبوونه‌وه‌ی مێژوویی نرخی دۆلار و قه‌ڵه‌مباز له بازاڕه‌كانی زێڕ و دروای ئێران به پیلانی دوژمن زانی و گوتی ئه‌و گۆڕانكارییانه هیچ پێوه‌ندیی به ئابووریی ئێرانه‌وه نیه و ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌مریكای له پشته.
ڕۆژی ڕابردوو بانكی ناوه‌ندیی ئێران به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێك گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی بازاڕی دراو و زێڕی به پیلانی دژمنكارانه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و ئاوسانه ئابوورییه‌ی بۆ شێواندنی ئارامی و هێوری خه‌ڵك زانی و، گوتی هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران نابێ و ئه‌وه ته‌نیا شه‌ڕێكی ڕ‌وانییه دژی به ئێران دروستیان كردووه.
له پێوه‌ندییه‌دا 29 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه بوون ده‌سبه‌سه‌ر كراون و لێپێچینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ.
ڕۆژی ڕابردوو نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی تاران به زیاتر له 11 هه‌زار و 200 تمه‌ن مه‌عامه‌له‌ی پێكرا و به هۆی ناسه‌قامگیریی ئابووریی ئێران ئێستاش له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه.
كاربه ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وەی گرانبوونی نرخی دراوی ئێران و زێڕ به‌رنامه‌مان هه‌یه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه یه‌كه‌م جار نیه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم به‌رنامه‌یان هه‌یه و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پێش به‌و قه‌یرانه بگرن و، له‌به‌ر ده‌سته‌وستانیی خۆیان ده‌ڵێن كاری دوژمانی ئێرانه.
نه داخرانی بازاڕه‌كانی جیهانی، نه سیاسه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌ت له بواری دراو و، نه گۆڕینی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی هیچكام كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌ستانی نرخی دراو و هیچ كاریگه‌رییان نه‌بووه. تا كێشه‌ی نێوان تاران و واشنگتۆن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ دراوی ئێران له‌وه‌ش خرابتر ده‌بێ و تاکاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆڕتە نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكا له تاران به بڕی 11 هه‌زار و 300 تمه‌ن و سكه‌ی به‌هاری ئازادی به 4 میلیۆن و 200 هه‌زار تمه‌ن مه‌عامه‌له ده‌كرێ.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سكه‌ی زێڕ ودراوی ئێران و هه‌روه‌ها گرانی كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بژیوی ژیانی خه‌ڵك داناوه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش بوو نوێنه‌ری كرێكارانی ئێران ڕایگه‌یاند كه توانی كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری سه‌دی 50 دابه‌زیوه.
ڕاڤه‌كارانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له جیاتی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی نێوخۆی چاره‌سه‌ر بكا و تێچوو له نێوخۆی بكا، داهاتی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتیوانیكردن له گرووپه توندرۆ ئیسلامییه‌كان ده‌نێرن و پشتیوانیی له تیرۆریزم ده‌كه‌ن. مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی تۆڕێكی مافیاییه كه كاردانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئێرانی لێكه‌وته‌وه.