بەپێی ڕاپۆرتی “هێرانا”، “کەسرا نووری”، خوێندکاری باڵا لە بەشی ماف، لە زانکۆی تاران و یەکێک لە بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی “مجذوبان نور”، بە حوکمی دادوەر ئەحمەدزادە، بەرپرسی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران، بە ١٢ ساڵ زیندانی تەعزیری، ٧٤ زەربە قامچی و ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ ناوچەی سەلاسی باوەجانی، ٢ ساڵ بە نەچوونەدەرەوە و، ٢ ساڵ بێبەریکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپەکان و حیزبەکان و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و چالاکیی میدیایی مەحکووم کراوە.
هەروەها براکانی بە ناوەکانی پووریا نووری و ئەمیر نووری هەرکام بە دووساڵ تا ٦ ساڵ زیندان سزا دراون و ، دەگوترێ دایکی کەسرا نووری بە ناوی شکۆفە ئیلاهیپوور لە زیندانی قەرچکی تاران ڕاگیراوە.
پێشتر کەسرا نووری، لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی هەتا نێوەڕاستی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە هۆی چالاکیی میدیایی لە پێوەندی لەگەڵ دەروێشەکانی گونابادی، ماوەی زیندانییەکی بە پلاکی ژمارەی سەدەوە، لە زیندانی عادڵاوای شیراز و زیندانی ئیڤین تێپەڕاندبوو.
ئەو چالاکە مافی مرۆیییە، کە لە دەروێشەکانی گونابادییە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکانی دەروێشە گونابادییەکان لە شەقامی گوڵستانی حەوتەمی تاران ، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و، دواتر پاش لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری تاران بۆ زیندانی ناوەندی تاران گوازرایەوە.