مستەفا دانشجوو پارێزەو چالاک لە بواری مافی دەروێشە گونابادییەکان کە رۆژی ١٦ی پووشپەڕ لە ماڵی دایکی دەسبەسەر کراوە، پاش تێپەڕبوونی ٢٠ رۆژ لە دەسبەسەر کرانی ، دەگوترێ لە ژووری ئینفرادی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگیراوەو، لە دۆخی ئەو پارێزەرە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ڕاپۆڕتی وبسایت “مجذوبان نور” ، ماڵپەڕی فەرمیی دەروێشە گونابادییەکان، مستەفا دانشجوو پارێزە و چالاکی مەدەنی دوای ٢٠ رۆژ لە زیندانی ئیڤین لە ژووری تاکەکەسی دایەو نەیانهێشتووە چاوی بە پارێزەو تەنانەت بنەماڵەکەشی بکەوێ.
ناوبرا بێجگە لەوەی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە، لەماوەی دەسبەسەرکرانیدا رێگەیان نەداوە لە گەڵ بنەماکەی پێوەندی تەلەفۆنی هەبێ.
شیاوی باسە مۆڵەتی پارێزەریی مستەفا دانشجوو لە ڕەوتی ناڕەزایەتی دەروێشە گونابادییەکان، بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، باتڵ کراو، مافی پارێزەرییان لێیئەستاندەوە.
هەروەها لە ساڵەکانی ٩٠ تا ٩٤ی هەتاوی مستەفا دانشجوو لە گەڵ بەڕێوەبەرانی وبسایتی” مجذوبان نور” و، بەشێک لە چالاکان و، پارێزەرانی دەروێشە گونابادییەکان ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپی دژە ئەمنیەتی و، بانگەشە بەدژی نیزام و، شێواندنی ڕای گشتی ” لە بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین ڕاگیران و، لە بانەمەڕی ٩٤ هەتاویدا ئازاد کران.