لە یەکەم رۆژی مانگی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی شەپۆلی نوێ لە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینی شوفێرەکان و خاوەن بارهەڵگرەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان دەستی پێکردوە.
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ گەلاوێژی لە شاری کرماشان شوفێرە ئوتوبووسەکان درێژەیان بە مانگرتن دا.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، لە ٦مین رۆژ لە مانگرتنەکان ، گواستنەوەی موسافیر لە گاراجی کرماشان بە هۆی مانگرتنی شوفێر ئەتوبووسەکان، لە کەمیداوە و گەیاندن و گواستنەوە موسافیرەکان لەو گاراجە قەرباڵغە، زۆر کەم بۆوەتەوە.
هەروەها رۆژی ڕابردووش ٥ی گەلاوێژ کامیونداران و شوفێر بارهەڵگرەکانی شاری بۆکان ، لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر گرانی پێداویستییەکان و کەمی هەقدەستەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسان بۆ چارەسەری گرفتەکانیان، درێژەیان بە مانگرتن داو، دەگوترێ لە شارەکانی دیکەی ئێران وەکوو مەشهەد، توربەتجام و خواف، شەهرکورد، زەنجان و… مانگرتنەکان درێژەی هەیە و، دەوڵەت بۆ داپۆشاندنی خەساری ئەو مانگرتنانە لە سەر دۆخی ئابووری و، بەشی گۆاستنەوە ، ئۆرگان وئیدارە حکوومییەکانی ڕاسپاردوە کە ئوتوبووس و کامیۆنی دەولەتی بەکار بهێنن.