عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له سه‌فه‌ری خۆ بۆ شاری قوم به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: كه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئورووپا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رجام به باشی به‌ره‌و پێش چووه.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئه‌مڕۆ 4ی گه‌لاوێژ له شاری قوم ڕایگه‌یاند كه وتووێژه‌كانی پێوه‌ندیدار به به‌رجام باش بووه و ده‌سكه‌وتی هه‌بووه. پێشنیاری ئورووپاییه‌كان سه‌باره‌ت به شێوه‌ی فرۆش و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له یه‌كیه‌تیی ئورووپا و كاروباری بانكی خراپ نیه و ده‌بێ تاوتوێ بكرێ.
ئورووپاییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه بازرگانی له چوارچێوه‌یه‌كی داخرا و ئه‌ویش له یه‌كیه‌تیی ئورووپا هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌شی بۆ داڕشتراوه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیار له‌گه‌ڵ ئێمه ڕێك بكه‌ون ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێ كردن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه وتووێژه‌كانی نێوان ئێران و ئورووپا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رجام به‌رده‌وامه.
هاوكات نوێنه‌رێكی ریفۆرمخوازی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له هه‌وداڵده‌ریی “خانه‌ی میلله‌تی” ڕاگه‌یاند كه گه‌ڵاڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره دووباره له مه‌جلیس تاوتوێ ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام كۆڕی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی گه‌ڵاڵه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره وه‌ستایه‌وه و به توندی دژایه‌تی كرد. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئورووپاوه پێشنیار كراوه.