بەشێک لە بازاڕییانی شاری سنە ڕووبە دانیشتوانی ئەو شارە بانگەوازێکیان بڵاو کردووتەوە.
لەو بانگەوازەدا، بە ئاماژەدان بە کەڵەکەبوونی کێشەو، گرفتەکانی ئابووری و، دەستەوەستانی بەرپرسان لە هەمبەر چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە، داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردوە کە لە بەردەم بینای پارێزگاریی سنە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن.
بازاڕییانی شاری سنە بە باس کردن لە کێشەی پچڕانی کارەبا کە لە دەسپێکی وەرزی گەرماوە، زەر و زیانی بە کاسبکاران و دۆکانداران گەیاندوەو، لەگەڵ کەمتەرخەمیی بەرپرسان ڕووبەڕوون، بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتییان بە گوێ کاربەدەستان و بەرپرسان بگەێنن، داواکارن کە خەڵکی ئەوشارە خەمسارد نەبن و، خۆپێشاندانی جەماوەری بەڕێوە ببەن.
بەشێک لە بازاڕییانی شاری سنە رۆژی ٤ی گەلاوێژیان بۆ مانگرتن و گردبوونەوە دەستنیشان کردوە.