لە لایەن دادگای شاری سەقزەوە “بەختیار خۆشنام” هەواڵنێر و، چالاکی مەدەنی بە جەریمەی نەغدی و لێدانی قامچی مەحکووم کراوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی موکریان، بەختیار خۆشنام چالاکی مافی مرۆڤ و، یەکێک لە هەواڵنێرانی موکریان لە لایەن لقی١٠١ی دادگای سزای شاری سەقز، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، لە ڕێگای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی پشتیوانی کردن لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان و، ناردنی وێنەو ڕاپۆڕت بۆ میدیاکان، بە لێدانی ٧٤ قامچی و بڕی یک میلیۆن هەشت سەد هەزار تمەن مەحکووم کراوە.
پێویست بە گوتنە سەرەڕای پێداگریی کردنی ئەو بەندکراوە، کۆبوونەوەی دادگای ناوبراو بە بێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەڕێوەچوو و، لەو مافەش بێبەش کرا.
بەختیار خۆشنام پێشتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا بوو.











