ئێواریی چوار شەممە ٣ی گلاویژ رێورەسمێک لە فێرگەی سیاسی/ نیزامی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٢٨ی سەرەتایی پێشمەرگە کۆتایی هات. لەو رێورەسمەدا سەرەتا بەسروودی ئەی رەقیب و پاشان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەقیقەیەک بیدەنگی راگەیەندرا.
دواترلە لایەن بەرێز برایم چووکەڵی بەرپرسی فیرگەی سیاسی / نیزامی چەند وتەیەک پێشکەش کرا، ناوبراو لە باسەکەیدا سەرەتا گەرمترین پیرزبایی لە بەشدار بووانی دەورە کرد‌و، هیوای خواست کە ئەوان ناوی پێشمەرگە، پارێزەری ئەمنیەتی خەڵکی کوردستانیان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە، ئامادەشن گیانیان بەختی ئامانجی گەلەکەیان بکەن.
برایم چووکەلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وتی : ئێمە لەکاتێکدا جێژنی فیرگە دەگرین کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە وەزعێکی نالەباردا دەژی و، ئەو وەزعە سیاسییەکە لەئیران و کوردستان لەئارا دایە، رادەی بێزاری لە کۆماری ئیسلامی گەیاندۆتە ئەوجی خۆی، ئەگەرچی ماوەیەکە بە ناوی ئاشتی لە ناوچەکەدا وتووویژی دوور و درێژی دەست پێ‌کرد. بەڵام بەکردەوە دەرکەوت هەدەفی کۆماری ئیسلامی سوڵح وئاسایش لە ناوچەکەدا نیە، بەڵکوو دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و حزووری کۆماری ئیسلامی لە سوریە، لوبنان، یەمەن ، عراق شوێنەکانی دیکە نەک بۆ بەشداریی لەشەڕی تێرۆریزم، بەڵکوو بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانانی خۆی و زاڵکردنی هژمونی سیایسی ئەمنییەتی و نیزامیی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدایە.
بەرپرسی فێرگەی سیاسی نیزامیی حیزبی دیموکرات لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا وتی : ئێمە نابێ له بیرمان بچێ كه فێركردنی پێشمه‌رگه نابێ به ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی فێرگه كۆتایی پێ بێ.
نابێ هه‌ر ته‌نیا فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی بنكه‌ی ئاموزشی ئێمه بێ.
ده‌بێ هه‌موو ئورگانه‌كانی حیزب ئه‌ركی پێگه‌یاندنی كادر‌و پێشمەرگەكانی حیزب درێژه پێ بده‌ن.
جێی خۆیه‌تی قامك له سه‌ر ئه‌و پێویستی یه دابنێین كه ده‌بێ شێوه‌ی فێركردن و فێربوون بگۆڕین وه‌ك ده‌رسه‌كان ومامۆستاكانمان گۆڕیوه و مكانیزمی نوێمان داناوه، نه‌ك ته‌نیا له فێرگه به‌ڵكوو له هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی كه به شێوه‌ی عه‌له‌نی وئاشكرا حزورمان هه‌یه. ده‌بێ هه‌ول بده‌ین فێربین ، فێركه‌ین ، فێری مودیرییه‌ت بین. نه‌ك مودیرییه‌ت ته‌نیا بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری هه‌سته‌یه‌ك یا په‌لێك و لكێك، به‌ڵكو مودیرییه‌ت له بواری زۆر به‌رینتردا چ له ته‌شكیلاتی حیزب‌دا چ له كاری دیپلۆماسی دا، ده‌بێ فێربین له گه‌ڵ مودێرنترین و پێشكه‌وتووترین كه‌ره‌سه‌ی دنیای ئه‌مرۆ خۆ بگۆنجێنین.
دوای وتەکانی برایم چووکەلی بە سروودێک بەرنامەکە درێژەی کێشا پاشان بەشدارانی دەورە بە سروود و گۆرانی بەرنامەکەیان زیاتر رازاندەوە کۆتایی بەرنامە بە شادی وهەڵپەڕکێ کۆتایی هات.