لە دوای ئەوەیکە لە مانگی جۆزەدانی ئەمساڵدا شۆفێر بارگەڵگرەکان لەمەڕ نەبوونی بیمەی تەکمیلیو گرانی کەرەستەی ترۆمبێلەکانیانو کەمی نرخی کرێبارەکانیان مانیان گرتو لە دوای وادەو بەڵێنەکانی بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان مانگرتنەکەیان شکاند. بەڵام بە هۆی چارەسەر نەبوونی کێشەکانیان سەر لەنوێ دەستیان دایە مانگرتن و ئەمرۆ چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ پێینایە سێیەمین رۆژەوە.
ڕۆژی دووشەممە 1ی گەلاوێژ دیسان شۆفێر بارهەڵگرەکان دەستیان کردەوە بە مانگرتن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە جێبەجێ نەکردنی وادەو بەڵێنەکانی نوێنەرانی مەجلیسو بەرپرسی خۆشبژێوی کۆمەڵایەتیو نوێنەرانی دوەوڵەت ، ڕایانگەیاندوە تا وادەکانی مانگی جۆزەردان بە تەواوەتی جێبەجێ نەکرێن لە مانگرتن بەردەوام دەبین.
یەکێک لە سەرەکیترین داواکارییەکانیان ئەوەیە کە کرێبارەکانیان بە پێوانەی “تۆن لەسەر کیلۆمیتر” دیاری بکردرێت.
مانگرتنەکانی ئەوجارە لە شارەکانی ڕەفسەبجان، شاری کورد، کەنگاوەر، هەمەدان، قەزوین، تەورێز، بووشێهر، دەشتی ئەڕژەن، شیراز، کرماشان، بەندەر ئیمام، ئیسفەهان، تاران، ساوە، مەشهەد، بەندەر عەبباس، سەبزەوارو زاهیدان و چەندین شاری دیکەشی گرتووتەوە.