مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده و ڕاهێنان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی له سه‌رده‌شته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد گواسترایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو مامۆستا و چالاكێكی مه‌زهه‌بی به ناوی به‌ختیار عارفی بۆ كێشانی حوكمی 18 مانگ زیندانه‌كه‌ی له شاری سه‌رده‌شته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد گواسترایه‌وه. ناوبراو ڕۆژی 7ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1395 له لایه دادگای ئینقلاب حوكمی 3 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه پاشا له لقی 40ی دادگای پێداچوونه‌وه له ورمێ حوكمهمهی بۆ 18 مانگ داشكا.
شایانی باسه ناوبراو ڕۆژی 5ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1393 به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێ له حیزبه مه‌زهه‌بییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێك به دانانی بارمته‌ی تا كاتی دادگایی كردن ئازاد كرابوو.