محەممەد باقر نەوبەخت جێگری حەسەن روحانی و وتەبێژی دەوڵەت، ئەمرۆ چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٩٧ لە کۆتایی کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەت ڕایگەیاند کە بە ویستی خۆی و بۆ ئەوەی خزمەتی کردبێت بە چاکسازی کابینەی دەوڵەت لە هەموو بەرپرسایەتییەکان دەست لەکار دەکێشێتەوە.
نەوبەخت جێگری سەرۆککۆمارو، وتەبێژی دەوڵەت و بەرپرسی ڕێکخراوی “بەرنامە و بوودجە” و هەروەها سکرتێری حیزبی “اعتدال و توسعە” ، رۆژی چوارشەممە لە کاتی کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەت بە هەوڵنێرانی ڕایگەیاند : بۆ چاکسازی لە کابینەی دەوڵەت ، واز لەهەموو پۆستەکانم دەهێنم.
ناوبراو هەروەها گوتی: دەبێ هەموومان ئاگامان لە دۆخی ئێستای وڵات بێ و، پێم خۆشە بگەڕێمەوە بۆ زانکۆ و درێژە بە مامۆستایەتی بدەم هەتا کاری سیاسی.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن دەست لەکار کشانەوەی نەوبەخت، بۆ گوشارەکان لە سەر دەوڵەتی روحانی و دەستەوەستان بوونی لە چارەسەری گرفتەکانی ئێران دەگەڕێتەوە.