ناڕه‌زایه‌تیی گشتیی خه‌ڵکی شنۆ به چوونه‌سه‌رێی نرخی گاز‌و بڕقو ئاو بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر که‌س له ناچاری پێوه‌رو کۆنتۆڕهکانیان ده‌سکاری بکه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له شنۆ له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به تایبه‌ت دوای ئه‌وه له مانگه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سه‌دی ١٥ ی نرخی به‌کارهێنانی ئاو‌و گاز‌و برق له‌سه‌ر خه‌ڵکی گران کراو ئێستاش سه‌دی ٢٠ ی دیکه به نرخی ته‌عره‌فه‌ی به‌کارهێنانی وزه‌ی ماڵان زیاد کراوه، ئه‌وه بۆیه هۆ ناڕه‌زایه‌تیی خهڵکو هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ده‌سکاریکردنی کۆنتۆڕهکان، به تایبه‌ت کۆنتۆڕی گاز.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵی ده‌سکاریی کۆنتۆڕهکان گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که شیرکه‌تی میللیی گاز به به‌خشنامه‌یه‌ک فه‌رمانی کردوه مه‌ئمووره‌کانیان له شاری شنۆ‌و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ماڵ به ماڵ بگهڕێنو پشکنین ب پێوه‌ره‌کان بکهنو ئه‌وانه‌ی پێوه‌ره‌کانیان ده‌سکاری کردوه، بدرێنه دادگا‌و یه‌ک میلیۆن تمه‌نیان جه‌ریمه بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته زۆربه‌ی ده‌سکارییه‌کان له کۆنتۆڕهکانی گازدا کراون‌و ماویه خه‌ڵک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌ر خۆیان کۆنتۆڕهکانی برق‌و ئاویش ده‌سکاری بکه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆژ نییه که ده‌یان که‌س تووڕه‌و ناڕازی سه‌ردانی ئیداره‌کانی گاز‌و برق‌و ئاو نهکهنو ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به هاتنه‌وه‌ی قه‌بزه قورسه‌کانی برق‌و گاز‌و ئاو ده‌رنه‌بڕن.
چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی شاری شنۆ که په‌یامنێری کوردستان‌و کورد دواندوونی، ده‌ڵێن گرانی‌و فشاری ئابووری زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌و بێکاری‌و نه‌بوونی داهات وایکردوه خه‌ڵک ناچار به ده‌سکاریکردنی کۆنتۆڕهکان بن. ئه‌وان ده‌ڵێن خه‌ڵک ئه‌وه به دزی له ده‌وڵه‌ت یان لادان نازانن، چونکی ده‌ڵێن چۆنه ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی به هه‌زاران میلیارد له پوڵ‌و سامانی ده‌دزێ، ئه‌وانه هیچ نین به‌ڵام که‌سێک له ڕووی ناچاری که نییه‌تی پووڵی مانگانه‌ی گاز و ئاو و بڕقهکهی بدا، ئی ئه‌وه‌یان ده‌بێته دزی؟
خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو له‌و دۆخه هه‌روه‌ها ده‌ڵێن یه‌کێک دیکه له هۆکاره‌کانی گرانکردنی پوڵی ئاو و بڕقو گاز له‌سه‌ر خه‌ڵکی دزیی ده‌وڵه‌ت له گیرفانی خه‌ڵک بۆ پڕکردنی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته، خه‌زێنه‌یه‌ک که بۆ کاروباری نیزامی‌و گیره‌شێوێنی له ناوچه و جیهان خه‌رج دهکرێو خه‌ڵک ده‌بێ له‌و سۆنگه‌یه‌وه بچه‌وسێندرێنه‌وه.