هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تیی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هولیری کرد‌و له‌سه‌ر دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان‌و ناوچه ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
پێش نیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی پووشپه‌ری ٩٤ ( ٢ ی جولای ٢٠١٥ ) شاندێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، ئیبراهیم زێوهییو سۆران نوری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب سه‌ردانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ولێریان کرو له لایه‌ن شاندێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی به‌همه‌ن حوسێن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌وه حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا .
له‌و دانیشتنه دوو قۆڵییه دا کۆمه‌ڵێک پرس‌و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌رپرسی کورد و ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه و ده‌ورووبه‌ر هاتنه به‌ر باس‌و ئاڵوگۆری بیرورایان له سه‌ر کرا .
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها هێندێک بابه‌ت و ته‌وه‌ر که جیگاباسو لێوردبوونه‌وه بوون، وه‌ک رووداوه‌کانی یه‌ک مانگی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حزووری پێشمهرگهکای حیزبی دێموکڕات له سه‌ر سنوور، مافی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بۆ چالاککردنه‌وه‌ی زیاتری مێتۆده‌کانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و رۆڵی وڵاتانی زلهێزی ناوچه له ئاست ئه‌و رووداوانه هاتنه به‌ر باس‌و تاووتوێ کران.
له کۆتایی دانیشتنه که دا چه‌ندوچۆنی پێوه‌ندیی حیزبه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان به نیسبه‌ت چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵ یهکتریو به تایبه‌ت ته‌داخول نه‌کردن له کاروباری به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان باسیان له‌سه‌ر کراو له‌و پێوه‌ندییه‌شدا پێداگری له سه‌ر هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی هه‌موو حیزب و لایهنهکو به تایبه‌ت حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و برگه زهمانییهدا ، کرایه‌وه .