سەرکۆماری ئەمریکا بە توندی وڵامی هەڕەشە توندەکانی سەرۆک‌کۆماری ئێران دەداتەوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر پەیامێکی بۆ حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری ئێران ناردووە ناوبراوی ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا بکا، رووبەڕووی سزایەکی قورسە دەبێتەوە، کە پێشتر لە ئاستی جیهاندا نموونەی نەبوو بێ.
سەرۆکی ئەمریکا بە حەسەن رۆحانی گوتووە ”ئاگادار بە“، چی دیکە ئەمریکا لە هەمبەر هەڕەشە و توندوتیژییەکانی ئێران نەرمیی نانوێنێ.
رۆژی ڕابردوو حەسەن رۆحانی بە توندی هەڕەشەی لە دۆناڵد ترامپ کردبوو، کە لە ئەگەری دروستبوونی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران، شەڕەێکی هێندە گەورە دەبێ کە ” دایکی هەموو شەڕەکانی پێشووی جیهان دەبێ”.
حەسەن رۆحانی داواشی لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کردبوو یاری بە کلکی شێر نەکا، چونکە “بە یاریکردن لەگەڵ کلکی شێر، تەنیا پەشیمانیی بۆ دەمێنێتەوە”.
ڕۆحانی له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانیدا گوتبووی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ندێك له سیاسه‌ت بزانێ، پێش به هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ناگرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مریكا ده‌بێ ئه‌وه باش بزانێ ئه‌گه‌ر ته‌نگه‌ی هورموز دابخه‌ین ئابووریی جیهان چی به‌سه‌ر دێ.
شیاوی باسە دەمبەدەمەی سەرۆک‌کۆمارانی دوو وڵاتی ئێران و ئامریکا لە کاتێک‌دایە کە ١٢ رۆژتر شەپۆلی نوێ گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران دەسپێدەکا و بێگومان دۆخی ئابووریی ئێران تووشی خەساری زیاتر دەبێ.












