رۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ٩٧ی هەتاوی سەرلەنوێ بەشێکی بەرچاو لە خاوەن بارهەڵگرەکان و شوفێر کامیۆنەکان بە نیسبەت بارودۆخی خراپی ئابووری دەستیان دایە مانگرتن.
ئەو مانگرتنانە لە کاتێکدا سەری هەڵداوەتەوە کە پێشتر ئیتحادییەی کامیۆنداران، ڕایگەیاندبوو کە دیسان لە هەمبەر نالەباری دۆخی ئابووری و گرانی کەلوپەل و پێداویستییەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسان، مانگرتنی سەرانسەری دەسپێدەکەنەوە.
بەرەبەیانیی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ، بەشێک لە کامیۆندارانی شارەکانی کرماشان، پولدوختەر، تاران، شاری کورد، ئەلبورز، مانگرتنیان کرد و بەشی گواستنەوەو گەیاندنی ئەو شارانە تووشی گرفت بووە.
هەروەها بڕیارە ئەمجارە چین وتوێژەکانی دیکەش بەتایبەتی بازاڕییان پشتیوانی لە کامیۆنداران بکەن و پەیوەستببن بەو مانگرتنانە و هەروەها ئیتحادییەی کامیۆندارانی کوردستانیش داوایان کردووە لە سەرجەم کامیۆندارانی ئێران کە درێژە بە مانگرتن بدەن، تاگەیشتن بە ئاکامی شیاو.
گرانی پێداویستییەکان، کەمی هەقدەست و نرخی بارهەڵگری هۆکاری مانگرتنی کامیۆندارانن.