له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و مه‌کته‌بی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا پرسه سیاسییه‌کانی ههرێمو ناوچه تاوتوێ‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌رکرا.
پاش نیوه‌رۆی پێنج شه‌ممه ١١ی پووشپه‌ری ٩٤ ( ٢ی جولای ٢٠١٥ ) هه‌یئه‌تێکی حیزبی ڕێبه‌ریی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، ئیبراهیم زێوهییو سۆران نوری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب سه‌ردانی باره‌گای مه‌کته‌بی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له هه‌ولێریان کرد‌و له لایه‌ن شاندێکی یه‌کگرتوو به سه‌رپه‌رستیی مامۆستا خلیل ابراهیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا .
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌یئه‌ته‌کانی دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکرات‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی ئاوڕێکیان له ڕووداوه‌کانی پێوه‌ندیدار به هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه‌و ده‌وروبه‌ر دایه‌وه‌و ئاڵوگۆری بیروڕایان له سه‌ر کرد .
دواتر قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کورته باسێکی له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی دوو مانگی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و به تایبه‌ت ڕووداوه‌کانی سه‌رسنوور کرد و سیاسه‌ت و ههڵوێستو ڕوانگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ شی کرده‌وه.
ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی دانیشتنه‌که که هه‌ر دوو لا له سه‌ری هاوڕا بوون ، چۆنیهتییو چه‌ندوچۆنیی چاوه‌ڕوانییه‌کانی حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی کوردستان به ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان‌و به واتایه‌کی دیکه ته‌داخول نه‌کردن له کاروباری به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا بوو که هه‌ردوو لا له سه‌ر ئه‌و پرێنسیپه پێ‌داگر بوون.