• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن دزڵی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/07/23
جۆری بابەت: ئەدەب

هه‌ورامان زێد و نیشتمان و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵێک گه‌وره‌پیاوه‌ که‌ ڕه‌نگبێ ناویانمان نه‌بیستبن، ئه‌گه‌رچی ناوبانگی جیهانیشیان هه‌یه‌. مه‌لا حه‌سه‌ن دزڵی که‌ له‌ زانکۆی ئه‌لئه‌زهه‌ری میسر پله‌ی مامۆستایه‌تی بووه‌ و وانه‌بێژی ئه‌م زانکۆ ئیسلامییه‌ بوو، یه‌ک له‌وانه‌.
مامۆستا مەلا حەسەن دزڵی لە ساڵی ١٢٣٣ی هەتاوی لە ئاوایی (وەیسیا)ی سەربە هەورامانی تەخت لەدایک بوو. حەسەن کوڕی مەلا محەممەد کوڕی حەمەڕەزایە و خەڵکی ئاوایی (دزڵی)ن و مەلا محەممەد مامۆستای ئاوایی وەیسیا بوو. دایکی حەسەن ناوی شاپەروەرە و مەلا محەممەد و شاپەروەر هەردوکیان لە خێڵی مەردۆخییەکانن و جێپەنجەی مەردۆخییەکان لە سەراسەری کوردستاندا دیار و ڕەنگینە.
حەسەن لە تەمەنی شەش ساڵیدا لە خزمەتی مەلا محەممەددا، واتە باوکی دەست بە خوێندنی پەرتووکە سەرەتاییە باوەکانی ئەوکات دەکا و دوای ماوەیەک بۆ درێژەدان بە فێربوونی زیاتر دەڕوا بۆ ئاوایی دەگاشێخانی شامیان و حاجی شێخ یۆسفی مەردۆخی و بۆ ماوەی چەند ساڵێک له‌وێ دەمێنێتەوە و زانستەکانی سەرف و نەحو و مەنتێق دەخوێنێ. دواتر بۆ دەوڵەمەندترکردنی زانستی خۆی ڕوو دەکاتە ناوچەی موکریان و بۆ ماوەیەکی زۆر لە شارەکانی شنۆ و لاهیجان و گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەمێنێتەوە و لە خزمەتی زۆر لە زانا بەناوبانگەکانی ئەو ناوچەیەدا درێژە بە خوێندنەکەی دەدا و خۆی پێدەگەیێنێ. فه‌قێ حه‌سه‌ن دواتر دەگەڕێتەوە بۆ هەورامان و لەوێوە ڕێگای باشووری کوردستان دەگرێتە بەر و، ڕوو لە ناوچەی شارەزوور دەکا و بۆ ماوەیەکیش لە گوندەکانی دۆڵکانە و سەنگان دەمێنێتەوە. دوای ماوەیەکیش مانەوە لەو ناوچەیە ناوی مەلای گەورە دەبیسێت کە لە شاری هەولێر دەبێ، ئەوجار ڕێگای هەولێر دەگرێتە بەر و دەچێ بۆ ئەوێ بۆ ماوەی ساڵێکیش لە خزمەتی ئەو زاته‌دا دەمێنێتەوە و دوای گه‌شتێکی دیکه‌ی مه‌لایانه‌ بۆ دەڤەری بارزان و سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچەی موکریان و چوون بۆ بیارە، سه‌رله‌نوێ ده‌چێته‌وه‌ هەولێر و لە خزمەتی مەلای گەورەدا دوایین پلەکان دەبڕێ و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بڕوانامەی مەلایی وەر دەگرێ.
مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن لە ماوەی خوێندنەکەیدا شارەزاییه‌کی زۆر لە شێعر و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی و عەرەبیدا پەیدا دەکا و هەروەها بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا خوێندبووی، لە هەموو زاراوەکان کوردییەکاندا شارەزاییەکی تەواوی هەبووە.
مامۆستا مەلا حەسەن بە وتەی مامۆستا هەژار یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێعری بۆ پێکەنین نووسیوە و مامۆستا قانێعیش دەڵێ ئەگەر ئه‌من بەقەد مەلا حەسەن توانای شێعریم لە سەرەوە بووایە ئەوا دەرد و مەینەتییەکانی نەتەوەکەمم دەگەیاندە هەموو جیهان. هەروەها مامۆستا هێمنیش دەڵێ کاتێکە شێعرەکانی مەلا حەسەنم بیستن هەتا دوو سێ ڕۆژ زۆر کەیفخۆش بووم به‌وه‌ کە وەها شاعێرێکیشمان هەیە.
سواره‌ ئیلخانیزاده‌ له‌باره‌ی ئه‌و زاته‌وه‌ ده‌ڵێ: کورد شاعیر هه‌ست ناسک و جه‌فه‌نگی وه‌ک مه‌لا حه‌سه‌نی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌.
مامۆستا تەنیا دیوانە شێعرێکی هەیە کە بڵاو کرابێتەوە، بەڵام لە سۆنگەی زانستەوە ئەوەندە پایەبەرز بووە کە زۆربەی زانا بەناوبانگەکانی کوردستان وەکوو بلیمەتێک ناویان بردووە و شانازییان پێوە کردووە.
مامۆستا مەلا حەسەن دوای وەرگرتنی بڕوانامەکەی بۆ ماوەیەک لە ئاوایی سەنگان دەبێتە مەلا و دوای ئەو ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەورامان و لە ئاوایی دەگاشێخانی شامیان سەرقاڵی ئەرکی مەلایەتی دەبێ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە گەڵ دەرەبەگەکاندا هاوڕا نابێ، له‌ژێر گوشاری ئەواندا ئەو دێیە بەجێ دێڵێ و دەڕوا بۆ گوندی «هانەوقوڵی» لە بناری شارەزوور کە سەر بە هەورامانی باشوورە و دواتر دەڕوا بۆ گوندی «بانیشار» و لەوێ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە لە بەینی دەسەڵاتدارانی ئەودەمی ناوچەی شارەزوور و شاری هەڵەبجەدا ڕوو دەدا، مامۆستا ڕای جیاواز دەبێت لە هەموو مەلاکانی ئەو ناوچەیە. لەبەر ئەوە مامۆستا و مەلاکانی دیکه‌ دەبرێن بۆ شاری بەغدا بۆ لای موفتیی عێراق و لەوێ مامۆستا مەلا حەسەن وتەی خۆی بە موفتی دەسەلمێنێ و مەلاکانی دی لەو بابه‌ته‌دا ده‌به‌زن. هەر ئەوە دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی موفتیی گەورەی بەغدا و موفتی پێی دەڵێ یا ببە بە موفتیی ئەو ناوچەیە و یان ببە بە دادوەر، مامۆستاش پێی دەڵێ هیچکامیان ناکەم، به‌ڵام ئەگەر پێت خۆشە هاوکاریم بکەی پشتم بگرە با بچمه‌ میسر یان بۆ مەدینە و له‌وێ درێژە بە خوێندن بده‌م.
کاتێک موفتی دەبینێ سەرەڕای ئەو هەموو زانیارییەی کە هەیەتی دیسان تامەزرۆی فێر بوونە، بە شایانی ئەوەی دەزانێ کە پشتی بگرێ، بۆیه‌ کارئاسانی بۆ دەکا و ڕەوانەی زانکۆی ئەزهەری میسری دەکەن. دوای ئەوەش کە دوو ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و دەیناسن وەکوو مامۆستای ئەو زانکۆیە هەڵی دەبژێرن و بۆ ماوەی ٩ ساڵ لەوێ سەرقاڵی وانەوتنەوە دەبێ، بەڵام مامۆستا چونکە پەروەردەی شاخە سەربەرزەکانی هەورامان بوو، چیتر لەوێ ژیانی بۆ نەدەکرا و هەوای هەورامان دای لە سەری و گەڕایەوە بۆ نیشتمانەکەی خۆی و لە ئاوایی «هانەوقوڵی»دا دەستی کرد بە وانەوتنەوە. مامۆستا هەر لەوێ ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و بۆ ماوەیەکی زۆر لەو گونده‌دا مایه‌وه‌.
مامۆستا دوای ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی دزڵی و هەتا کۆتایی ژیانی لەوێ دەمێنێتەوە و وەک دەگێڕنه‌وە زۆر بە سەختی و هەژاری ژیانی بردووەتە سەر. مه‌لاحه‌سه‌ن 90 ساڵ ژیا و به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ژینی برده‌ سه‌ر. ئه‌و هیچ پله‌ و پایه‌یه‌کی ئیداریی وه‌رنه‌گرت. به‌ هێزی شان و باهۆی خۆی ده‌ژیا و سه‌ری بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نه‌وی نه‌کرد و به‌رده‌وام ده‌یگوت:
من هه‌ڵۆی لوتکه‌ی به‌رزای داڵانیم
هه‌رگیز وه‌ک قاڵاو ناکه‌مه‌ چینه‌
لە کۆتاییدا و لە ساڵی ١٣١٢ی هەتاویدا بە هۆی نەخۆشییەوە دەڵە شاعێرانەکەی مامۆستا لە لێدان کەوت و لە گۆڕستانی ئاوایی دزڵی بە خاک سپێردرا.
ڕۆحی شاد.
لە ژمارەی ٧٣٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist