سەر کۆماری ئێران هەڕەشەی شەڕێکی گەورە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەکا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسیە، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران رایگەیاندووە، ئەگەر شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران دروست بێ، دایکی هەموو شەڕەکانی پێشووی جیهان دەبێ.
حەسەن رۆحانی داوای لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە کە یاری بە کلکی شێر نەکا، لەبەر ئەوەی کە ” یاریکردن بە کلکی شێر، تەنیا پەشیمانیی بۆ دەمێنێتەوە“.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ناوکیی وڵاتانی ٥ + ١ لەگەڵ ئێران، پێوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەو گرژی ڕۆیشتووە و بەردەوام هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.
رێکەوتنی ناوکیی ئێران و ڕۆژئاوا لە 2015 لە شاری لۆزان لە سویس ئیمزا کرا، کە بەپێی ئەو رێکەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێ و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک بکا، بەڵام ئێران بەهۆی پشتیوانیکردنی لە تیرۆریزم و پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکی و هەروەها پێشلکردنی مافی مرۆڤ، ئەمریکا یەک لایەنە لەو ڕێکەوتنە کشایەوە.
ههر لهو پێوهندییهدا، ڕۆژی ڕابردوو وهزیری دهرهوهی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕهخنهگرتن له ئهمریكا ئهو وڵاتهی بهوه تاوانبار كرد كه له ههوڵی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران دایه و، بهو ئەومهبهستهش ژووری شهڕی دژ به ئێرانی پێك هێناوه.