دوای گوشاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە مەڕ بوونی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم بەشە لە خاکی نیشتمان و داخوازیی بەرتەسکردنەوەی چالاکیی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم حیزبانە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی باشووری کوردستان تا ڕادەیەک چالاکییە پێشمەرگانەکانی خۆیان کەمڕەنگ کردۆتەوە. بەڵام دوای نزیک بە بیست ساڵ خۆ مەحدوودکردنەوە، لە کۆتاییدا، سەرەتا حیزبی دێموکراتی کوردستان و دواتر حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران سیاسەتی “حزووری پێشمەرگانە”ی خۆیان لە نێو خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان دا پەیڕەو کرد.
ئێستا نزیک بە ١٠ ساڵە دێموکراتەکان تەنیا بۆ کاری سیاسی و تەبلیغی حیزبی، پێشمەرگەکانیان لە نێو خاکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا حزووریان هەیە بێ ئەوەی لەبەرنامەیاندا هەبێ کە هێرش بکەنە سەر بنکەو بارەگای هێزەکانی ڕێژیم لە کوردستان.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە هەمیشە ئیدیعای ئەوە دەکات کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماون و لە نێو کۆمەڵگای کوردستاندا نفووزێکی ئەوتۆیان نیە، ناتوانێ بوونی دەستەیەک پێشمەرگە کە تەنیا ئامانجیان پێوەندی لە گەڵ خەڵک و تەبلیغی سیاسەتی حیزبەکەیانە، تەحەموول بکات. بۆیە ناوە ناوە کەمینیان بۆ دادەنێتەوە و لێیان شەهید دەکات. بەوەشەوە ڕاناوەستێ ناوەناوە بە لێشاو بە بیانووی لێدان لە بنکەو بارەگای ئەم حیزبانە، تۆپبارانی خاکی باشووری کوردستان دەکات.
بۆ نموونە لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچەکانی سەرسنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە برادۆست و باڵەکایەتی، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بە دەیان تۆپ و کاتیۆشایان ئاوقەی بارەگای دێموکراتەکان کرد کە جیا لە شەهیدکردنی دوو پێشمەرەگەی دێموکرات، رەز و باغ و باغات، مەڕ و ماڵات و بە گشتی ژیان و گوزەرانی ڕەوەندەکانی ئەم سنوورانەشی کردە ئامانج و زەرەرو زیانێکی قورسی لێدان.
هەر بە بیانووی هێزی پێشمەرگە لە شارە سنوورییەکان، ڕێژیم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە هەزاران کەسی لە هێزی سەرکوتکەری سپای پاسداران و جاش و بەکرێگیراوان لەم ناوچانە بە ئەنواعی چەکی قورس و سووکەوە مۆڵ داوە. کە بێگومان هەمووی ئەم جموجۆڵە نیزامیانە هەزینەی قورس و گران دەخاتە سەر ئەم وڵاتە. ئەوە لە حاڵێک دایە کە خەڵکی ئەم وڵاتە دەرسەدێکی زۆری بە هۆی هەژاری و بیدەرەتانییەوە تووشی دەیان دیاردەی دزێوی کۆمەڵایەتی بوون و زۆربەی کارگە و کارخانەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی نەبوونی بودجە و هەزینەوە لە کار کەوتوون.
نەتەنیا لە سەر ئاستی کوردستان، بەڵکوو لە سەر ئاستی ناوچەکەش ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی سیاسەتی دەست تێوەردان لە وڵاتانی دەورووبەرو پشتیوانی لە گرووپ و تاقمە توندڕەوەکان و ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان لە ناوچەکە، ساڵانە نزیک بە بیست میلیارد دۆلار سەرفی ماجەراجووییەکانی خۆی دەکات.
لە تازەترین لێدوانی‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕێژیمی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كا، كه “هاوكاری تیرۆر و شەڕەکانی ده‌ره‌وه”ی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گه‌لی خۆی به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابوورییه‌وه، ده‌ناڵێنێ.
به‌رپرسێكی پلە بەرزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له 16 میلیار دۆلاری بۆ پشتیوانیكردنی ڕێژیمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریە و عێراق و یه‌مه‌ن، خه‌رج كردووه. هاوكات ساڵانه 700 میلیۆن دۆلاری به حیزبوڵڵای لوبنان، به‌خشیوه”.
هەروەها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوە، كه کۆماری ئیسلامیی ئێران 4 میلیار دۆلاری به ڕێژیمی سووریە داوه. لە درێژەدا گوتی: ” کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، له عێراق و سووریە و لوبنان و یه‌مه‌ن، پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كا، بۆ ئه‌مه‌ش، سزای پله ٢ و پله ٣ هه‌یه”.
هەروەها باسی له‌وه‌ش كرد، كه ڕێژیمی ئێران، له جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی به نێوخۆی خۆی و خۆشگوزه‌رانی خەڵکەکەی بدا، هه‌موو داهاته‌كه‌ی له كاره ئایدۆلۆژییه‌كانی خه‌رج كردووه و، به‌وه‌ش قه‌یرانی ئابووریی دروست كردووه، كه ئێستا خەڵکی ئێران به‌هۆیه‌وه، خۆپیشاندان ده‌كا”.
ئەو کاربەدەستە ئەمریکاییە دەڵێ: هیچ وڵاتێكی دیكه له جیهاندا، هێنده‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوكاری تیرۆریزم ناكا، بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین فشاری ئابووریی دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تاران له داهاتی دارایی كه بۆ په‌ره‌پێدانی تیرۆر به‌كاری ده‌هێنێ، بێ به‌ش بكه‌ین”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، لەسەر ئەو بڕوایەیە کە، بەشی هەرە زۆری ئه‌و پارانه‌ی ئێران، بۆ تیرۆر و شەڕ خه‌رج ناكرێ، بەڵکو ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسانه‌وه و سه‌روه‌ت و سامانی خۆیانی پێ زۆر ده‌كه‌ن.