پێشنوێژی شاری ئیلام ده‌ڵێ: نه‌بوونی به‌رق و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی گیروگرفته خزمه‌تگوزارییه‌كان نیشانه‌ی نه‌بوون یان خراپیی به‌ڕێوه‌به‌رییه.
به پێی ڕاپۆرتی مێهر، محه‌ممه‌د نه‌قی لوتفی، ڕۆژی ڕابردوو له وتاری ڕۆژی هه‌ینی گوتی: گرانیی سه‌دی 80 كه‌لوپه‌له سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌عره‌فه‌كانی ئاو به‌رق و ته‌له‌فوون و نرخی زێڕ، بژیوی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژاری خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی نه‌بوونی به‌رق ساڵه‌كانی 60 و 70م وه‌بیر دێنێته‌وه كه به هۆی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عێراق ناوه‌نده‌كانی به‌رق بۆردومان كرابوو.
نه‌قی لوتفی به‌ڕاشكاوی گوتی، لاوازبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری له بواری ئابووری و ئاو به‌رق و، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، چیرۆكێكی خه‌ماوی و ناخۆشه.
هه‌روه‌ها پێشنوێژی شاری ئیلام ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ده‌بێ گه‌نده‌ڵكارانی ئابووریی ئێران به توندی سزا بدرێن و، ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیمیش به بێ سانسۆڕ ناویان ئاشكرا بكه‌ن و، عادڵانه له ڕێگه‌ی قانوونییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێ.
له به‌شێك له قسه‌كانیدا هه‌ڵی‌كوتایه سه‌ر ئه‌مریكا و ئورووپاش و ئه‌وانیشی به دوژمنی قاتڵه‌سه‌ری خه‌ڵكی ئێرانی زانی.
شیاوی باسە ماوەیەکە پچڕانی پەیتاپەیتای کارەبا لە سەرجەم شارەکانی ئێران و کوردستان ، گرفتێکی دیکەی بە ژیان و حاڵی خەڵک زیاد کردووەو دەمڕاستەکانی رێژیم لە جیاتی چارەسەری، یەکدی تاوانبار دەکەن و، ئامریکا و وڵاتانی دیکە لەو بارەوە بە تاوانبار دەزانن.