وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌سته‌ی پێشنیاركراوی ئورووپا بۆ ئێران له هه‌مبه‌ر گه‌مارۆكان ڕایگه‌یاند كه فرۆشتنی نه‌وت به كاڵای به وڵاتی ڕووسیه ڕاست نیه و وه‌ها گرێبه‌ستێك نه‌كراوه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وتووێژێكدا به یۆرۆ نیوزی ڕاگه‌یاند كه به‌سته‌ی پێشنیاركراوی ئورووپا به دڵی ئێمه نیه و له وتووێژه‌كان له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی: ئورووپا به‌ڵێنیی سیاسی داوه كه به‌رجام بپارێزێ و هه‌روه‌ها داوای له ئورووپا كردووه كه ئیزن نه‌ده‌ن شیركه‌ته‌كانیان ئێران به‌جێ بێڵن.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی و یه‌كیه‌تیی ئورووپا باسیان له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گه‌ڵاڵه پێشنیاركراوه‌ی ئورووپا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌وترێ كه تاران پێداگریی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی شتومه‌ك، گواستنه‌وه و، فرۆشتنی نه‌وت كردووه‌ته‌وه.
زه‌ریف له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی گرێبه‌ستی نه‌وت به كاڵای له‌گه‌ڵ ڕووسیه ڕایگه‌یاند؛ كه هیچ گه‌ڵاڵه‌یه بۆ هاوكاری له نێوان ئێمه و، ڕووسیه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام فڕۆشتنی نه‌وت به ڕووسیه و، كڕینی شتومه‌ك له‌و وڵاته نیشانه‌ی ئه‌وه نیه كه نه‌وت به كاڵا ده‌گۆڕینه‌وه.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد كه ئیتارتاس ئه‌له‌كساندێر نواك، وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیه ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رنامه‌ی “نه‌وت به كاڵا” جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌ش پێدرام سوڵتانی، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئێران به پێی گه‌ڵاڵه‌ی ئورووپا، كرێنی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن ئورووپا و، فرۆشتنی كاڵا له ئارا دایه.
پێشتریش ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا ڕێكاری گۆڕینه‌وه‌ی نه‌وت به كاڵای باس كردبوو كه له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد به ناچاری ده‌كرا.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووریی ئێران، ڕۆژنامه‌ی وال ئستریت ژوورنال له وتارێكی خۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هێشتا گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ نه‌كراون ئابووریی ئه‌و وڵاته ئیفلیج بووه.
له به‌شێكی ئه‌و وتاره‌دا هاتووه كه ته‌نیا دوو مانگ له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام تێپه‌ڕبووه و، كۆماری ئیسلامی كه‌وتووه‌ته په‌له‌قاژه و ، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به هه‌ر نرخێك بێ به‌ره‌نگاری گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بێته‌وه.