سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزیی ئێران گوتی: نزیك به 1میلیون هێكتار له لێره‌واره‌كانی زاگرۆس و 40 میلیۆن داری به مێژوو له جۆره جیاوازه‌كان له ئاستی ئێران‌دا وشك بوون.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، هادی كیا دلێری له یه‌كه‌مین ڕێوڕه‌سمی فستیڤاڵی میللیی دارستانه‌كانی ئێران له زانكۆی ورمێ گوتی: هه‌ر ئێستا بارودۆخی لێره‌واره‌كانی ئێران له سنووری قه‌یران تێپه‌ڕبووه و هیچ هه‌لێك نه‌ماوه‌ی دارستانه‌كانی ئێران بپارێزین.
كیادلیری له درێژه‌دا ده‌ڵێ: له ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابردوودا نزیك به 1 میلیۆن هێكتار له دارستانه‌كانی زاگرۆس فه‌وتاون و 40 میلیۆن داری 200 بۆ 300 ساڵه له جۆره جیاجیاكان كه ناویان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا تۆمار كراوه وشك بوون.
ناوبراو هۆكاری سه‌ره‌كیی وشكبوونی ئه‌و دارانه‌ی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان گه‌ڕانده‌وه و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه و بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كانی دار ، به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێ.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جه‌نگه‌ڵبانیی ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی له قه‌سانیدا گوتی: له وه‌ها بارودۆخێكدا ده‌بێ ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژینگه پارێزی و وه‌زاره‌تی جه‌هادی جووتیاری قۆڵی لێهه‌ڵماڵن و، به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه ببنه‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بۆخۆی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی وشكبوونی دارستانه‌كانه.
چاندنی گه‌نم له زیاتر له 850 هێكتار له لێره‌واره‌كان و بڕینی داره‌كان و، سیاسه‌تە هه‌ڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌وتانی دارستانه‌كانه.
ناوبراو بارودۆخی فێركردن و ڕاهێنان باڵای له بواری دارستان و ژینگه‌وه به خراپ زانی و گوتی: زانكۆكانی بواری سروشتی و ژینگه‌پارێزیی له حاڵی داخران دان. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هیچ گیروگرفتێكی ژینگه‌یی و دارستانه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.