فه‌رید كه‌ریمی، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی “تابناك”ی كوردستان له شاری سنه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی فه‌زای مه‌جازی بانگ كرا.
به پێی ڕاپۆرتی هێرانا، فه‌رید كه‌ریمی به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی تابناك له سنه له لایه‌ن پۆلیسی فه‌تای هێزی ئینتزامی به مۆڵه‌تی قه‌زایی بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێك زانیاری له ناوبراو ده‌بێ له ماوه‌ی 5 ڕۆژدا خۆی به‌و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه بناسێنێ.
هۆكاری بانگ كرانی فه‌رید كه‌ریمی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی بووه و خوازیاری وه‌رگرتنی هه‌ندێك زانیاری له ناوبراون و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و 5 ڕۆژه‌دا خۆی نه‌ناسێنێ هه‌ڵسوكه‌وتی قانوونیی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. زۆر جاران بووه كه كه‌سانێك به‌و مه‌به‌سته بانگ كراون ده‌سبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت بێ سهروشوێنیش كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته ڕۆژی ڕابردوو له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له لایه‌ن پۆلیسی فه‌تا ئه‌و داواكارییه‌ی لێكرا و، پاش چه‌ند خوله‌كێك مه‌ئموری پۆلیسی فه‌تا به نووسراوه ئه‌و داواكارییه‌یان به ناوبراو گه‌یاند.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه پێشتریش فه‌رید كه‌ریمی به‌دوای شكایه‌تی زانكۆی زانستی پزیشكیی كوردستان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و ئینقلاب له شاری سنه بانگ كرابوو و ئێستاش مۆڵه‌تی 5 ڕۆژیان پێداوه خۆی به دادسه‌را بناسێنێ.