وێرنێر هویه‌ر، سه‌رۆكی بانكی سه‌رمایه‌گوزاریی ئورووپا ڕایگه‌یاند كه سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران و چالاكیی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و بانكه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ئورووپا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به‌رجام به بێ ئه‌مریكا هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، وێرنێر هویه‌ر، سه‌رۆكی بانكی سه‌رمایه‌گوزاریی ئورووپا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له برۆكسێل ڕایگه‌یاند كه : “سه‌ره‌ڕای پشتیوانی كردنی ئێمه له به‌رجام، ئێران پێگه‌یه‌كی باش نیه بۆ ئێمه كه چالاكی تێدا بكه‌ین و نرخیشی بۆ بده‌ین.”
بانكی سه‌رمایه‌گوزاریی ئورووپا كه باسكی سه‌رمایه‌گوزاریی یه‌كیه‌تیی ئورووپایه، له‌وه نیگه‌رانه كه هاوكاریی ئێران و ئه‌و بانكه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو لقه‌كانی ئه‌و بانكه له سه‌راسه‌ری جیهان هه‌بووه.
یه‌كیه‌تیی ئورووپا به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوونی پێوه‌ندیی ئه‌و بانكه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی ئێران، ناوی تارانی له لیستی وڵاتانی هاوكاریی بانكی له خواره‌وه زیاد كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا له هه‌وڵی پاراستنی به‌رجام دایه، به‌ڵام زۆربه‌ی شیركه‌ت و بانكی وڵاتانی ئورووپایی له ترسی سزای ئه‌مریكا له ئێران كشاونه‌ته‌وه یان چالاكییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه بانكی سه‌رمایه‌گوزاریی ئورووپا كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له لۆگزامبورگه پێبه‌ندی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران بێ.
ئه‌نگێلا مێركێل، سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌موو ئه‌و شیركه‌ت و بانكانه ئازادن كه بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه یان كشانه‌وه له ئێران بده‌ن.
نیزیکەی دوو حەوتە پاش ئەوەی نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا دەنگیان بە گەڵاڵەیەک دا، کە بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا هاوکاریی ئیران بکا، بەڵام سەرۆکی ئەو بانکە ئاشکرای کرد ئەوان وای بە باش دەزانن هیچ هاوکارییەکیان لەگەڵ ئێران نەبێ.
سه‌رۆكی بانكی سه‌رمایه‌گوزاریی ئورووپا له درێژه‌دا گوتی: هه‌ر ئێستا هیچ بانكێكی ئورووپایی ناتوانێ له ئێران چالاكی بكا و، یان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی ئێرانی هاوكاریی هه‌بێ.