دایکی یەکێکی دیکە لە شەهیدانی سەرفەرازی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتوە، دایە زێنێ قازی، دایکی شەهید جەلال ئەحمەدی ناسراو بە جەلال دریازی رۆژی ٢٤پووشپەڕ بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٠ساڵەییدا کۆچیدوایی کرد.
ئەو خاتوونە کە بەڕەچەڵەک سەر بەبنەماڵەی قازییەکانی مەهابادە و خێزانی محەممەد ئەحمەدی یەکێک لە کەسانی نیشتمانپەروەری شاری مەهاباد بوو.
دایە زێنێ بە پێی وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گۆڕستانی قازییەکانی شاری مەهاباد بەخاک سپێردرا.
شیاوی باسە شەهید جەلال لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٥ کادری حیزبی دێموکرات بوو کە لەرۆژی ٩ی پووشپەڕی ١٣٧٤ گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهید جەلال دریازی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دایە زێنێ قازی دەکا و هیوای سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.