سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ کۆمه‌لگای جیهانی ده‌بێ له هه‌مبه‌ر به‌رده‌وامیی قه‌یرانی سووریه شه‌رمه‌زار بێ كه نه‌یتوانیوه دوای سێ ساڵ به‌ڵێنییه‌كانی ژنێڤ بۆ هێوركردنه‌وه‌و سه‌قامگیرکردنی ئاشتی له سووریه به كرده‌وه جێبه‌جێ بكا. بان کی مون ده‌ڵێ ئێستا ئه‌م وڵاته له لێواری ڕووخان‌و لێکترازان دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، بان كی مون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه پێی ناوه‌ته پێنجه‌مین ساڵی خۆی. له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر له ٢٢٠ هه‌زار كه‌س كوژراون، نیوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئاواره بوون‌و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هێشتا له ژێر هێرشه‌كانی بۆمبی بۆشكهیی دان‌و ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر مافهكامی مرۆڤ.
ناوبراو له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێ چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته كه‌وتۆته ژێر كۆنتڕۆڵی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعش، یا لقه‌كانی ئه‌لقاعیده، وه‌ك به‌ره‌ی نوسره‌و هه‌روه‌ها میراتی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م خه‌ڵكه خه‌ریکه به ته‌واوی ده‌فه‌وتێ.
بان كی مون هه‌روه‌ها خداوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی بۆ ده‌رچوون له‌م کردوه‌و ده‌ڵێ كۆمه‌ڵگای نێودهوڵهتیو به تایبه‌ت شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی، ناتوانێ كاتێك له‌وه زیاتر بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌كان، به‌فیڕۆ بدا.
به‌یاننامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سێهه‌مین ساڵڕۆژی دانووستانه‌كانی ئاشتیی ژنێڤدا بڵاو كراوه‌ته‌وه. دانووستانه‌كانی ژنێڤ به مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه، له ڕێكه‌وتی ٣٠ ژوئه‌نی ساڵی ٢٠١٢ی زایینیی به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پێداگری له‌سه‌ر پێویستیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كاتیی به‌هێزو ده‌ست ئاوه‌ڵا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌و پاشان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه.
شایانی باسه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌كانی ژنێڤ تا ئێستا، بارودۆخی سووریه ئاڵوگۆڕێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، بۆ نموونه گرووپی تێرۆریستیی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی به‌ربڵاوی ئه‌م وڵاته داگرتووه.