ڕێژه‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران ساڵ به ساڵ زیاتر دهبێو له حاڵی حازردا زیاتر له ٦ میلیۆن كه‌س له‌ژێر سه‌رپه‌رستیی ژناندا ده‌ژین.
ئه‌م كه‌سانه له بارودۆخێكی دژوار‌دا دهژینو به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی ٩٠ زیاتر له سه‌دی ٨٠ی ئه‌م ژنانه بێكارن.
هه‌واڵده‌ریی مێهر مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ باسی له بوونی ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ژنی سه‌رپه‌رستی خێزان كردووه. به‌پێی یه‌كه‌ی ئاماری ده‌فته‌ری كاروباری به‌شداری كردنی ژنان، نزیكه‌ی سه‌دی ١٢ی بنه‌ماڵه‌كانی ئێران له لایه‌ن ژنانه‌وه ئیداره ده‌كرێن .سه‌رژمێریی ساڵی ٨٥ یش نیشانی داوه كه ساڵانه ٦٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته سهرپهرستهكانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه به‌م به‌شه له ژنان ده‌گوترێ كه به‌بێ پشتیوانیی ماڵیی له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه، ئه‌ركی سه‌رپه‌رستی كردنی بنه‌ماڵه وه ئه‌ستۆ ده‌گرن و باری ئابووریی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر شانه.
ژنانی ته‌ڵاقدراو، ئه‌م بێوه‌ژنانه‌ی كه مێرده‌كانیان مردووه، ژنێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ی موعتاد بێ، یان په‌ككه‌وته‌و بێكار بێ و به‌ناچار خه‌رج و تێچووی ژیان له ئه‌ستۆی ژنهكهبێ، یان ئه‌م ژنانه‌ی كه مێرده‌كانیان كۆچییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردبێ، له ڕیزی ئه‌م پێناسه‌یه‌دا جێ ده‌گرن.
له ئێران سه‌دی ٧٠ی ژنان به‌هۆی مردنی مێرده‌كانیان ده‌چنه ڕیزی ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌و، هۆكاری گه‌شه كردنی سه‌دی 5ی ئه‌م دیارده‌یه ته‌ڵاق یان كۆچ كردنی پیاوان، بێكاریی ئه‌وان و گیرۆده بوونییان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان به ده‌ست كۆمه‌ڵه گرفتێكی وه‌ك بارودۆخی ناله‌باری ده‌رس خوێندن و له ئه‌نجامدا دۆزینه‌وه‌ی كار‌و شوغڵ له به‌شه ههقدهستییهكان و مووچه‌ی كار كردنه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌م ژنانه نه‌ك هه‌ر به ده‌ستی نه‌بوونی كاری باشه‌وه پێوه‌بوون، به‌ڵكوو یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ئه‌م ژنانه پشتگیری نه‌كردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، چونكی ئه‌م پشتگیرییانه له ئێران یه‌كجار لاوازن.
شایانی باسه له‌نێو 2 میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ژنی سه‌رپه‌رستی خێزاندا، كه‌متر له ٢٠٠ هه‌زار كه‌سییان له لایه‌ن ڕێكخراوی بێهزیستییه‌وه پشتیوانی دهکرێنو یه‌و پشتیوانییه‌ش پێدانی بڕه پووڵێکی مانگانه‌ی یه‌کجار که‌مه.