سادق زیباكه‌لام، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵادا ڕوو به سهركۆمار، قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌سه‌ن ڕووحانی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی بردۆته ژێر پرسیار.
ناوبراو ڕوو به حه‌سه‌ن ڕووحانی ده‌ڵێ: جه‌نابی ئاغای ڕووحانی، ٣٦ ساڵه ئه‌م هیوایه، واته پێناسه‌ی تاوانی سیاسی وه‌دی نه‌هاتووه و ئه‌گه‌ر چه‌ندین ٣٦ ساڵی دیكه‌ش تێبپه‌ڕێ، دیسانیش ئه‌م ئاواته نایه‌ته دی.
زیباكه‌لام ده‌ڵێ له بنه‌ڕه‌تدا شتێک به ناوی تاوان، لادان، یان هه‌ڵه‌ی سیاسی هه‌ر بوونی نییه‌و پیناسهش نه‌كراوه. قسه له‌وه‌دایه سیستمێك كه ناڕازییانی وڵاته‌كه‌یان سزا ده‌دا ئه‌وه ناسه‌لمێنن كه ئه‌وانیان به‌هۆی بیروبۆچوونیانو به هۆی جیابیرییان لاداوه، ئه‌وان قه‌بووڵی ناكه‌ن که‌سی قوربانی تاوانی بیر‌و بۆچوونه سیاسییه‌كانیان داوه. به‌ڵكوو سیستم تاوانی دیكه‌یان ده‌ده‌نه پاڵ‌و به تاوانی ئه‌منیه‌تی حه‌زفیان ده‌که‌ن.
زیباكهڵام ده‌پرسێ ئایا له وڵاتانی هیند، ژاپۆن، نۆروێژ، بریتانیا، برزیل، ئا‌مریكا، پاكستان یا ته‌نانه‌ت ئه‌فغانستان شتێک به ناوی ته‌بلیغات دژی نیزام یان شێواندنی ڕای گشتی هه‌یه که خه‌ڵکی له‌سه‌ر بگیرێ یان دادگای بكرێن و مه‌حكوم بكرێن؟ جه‌نابی سهركۆمار، ڕووی مه‌سه‌له‌ی پێناسه‌ی “تاوانی سیاسی” نه چۆنیه‌تیی پیناسهكهیهتی و نه ئه‌وه‌ی كه كام ده‌زگا ده‌بێ ئاماده‌ی بكاته‌وه‌و كام ده‌زگاش جێبه‌جێی بكا. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه كه ئایا كاربه‌ده‌ستان‌و ده‌زگای حاکمییه‌ت بیری جیاواز یان ڕوانگه‌ی دژ به ئهوانو سیاسه‌تی ئه‌وان قه‌بووڵ ده‌كه‌ن یان نا؟
شایانی باسه له ماوه‌ی زیاتر له 36 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆماری ئیسلامی‌دا بێ ئه‌وه‌ی تاوانی سیاسی له نیزامی دادڕه‌سیی وڵات‌دا پێناسه کرابێ، هه‌زاران که‌س له‌سه‌ر بیروبۆچوونی سیاسی‌یان ئیعدام کراون، یان حوکمی زیندانی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.