لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ٢٩ ساڵەی تێرۆری ناجوانمێرانەی ڕێبەری زانای حیزبەکەمان دکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو و عەبدووڵا قادری ئازەر لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێرانەوە، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی و ئیسکاندیناوی خۆپێشاندان و چالاکی لەبەردەم بالوێزیخانەی وڵاتی ئوتریش خۆپێشاندان رێك خرا.
هەر لەو پەیوەندییە دا ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی جولای ٢٠١٨ لە بەردەم بالوێزیخانەی وڵاتی ئوتریش لە شاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا، خۆپیشاندانێکی بەرین لە لایەن ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزبەوە بەڕێوەچوو. ئەو خۆپیشاندانە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ بە وتەیەکی کورتی کاک مادیح ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا و بەخێر هاتن و پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەهید دوکتۆر قاسملو و شەهید عبداللە قادری و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد، پاشان سروودی نیشتیمانی ئەی رەقیب بەرنامەکە دەستی پێ‌کرد.
نامەی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات کە پێشتر ئامادە کرابوو و بۆ بالوێزی ئوتریش لە لەندەن نێردرابوو لەلایەن بەرێز کاک یونس موکری ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا بە ئینگلیسی خوێندرایەوە، پاشان ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی شەهیدانی ڤییەن لەلایەن کاک کەریم فەرخەپوور پێشکەش کرا. بەرێز دوکتۆر سەعید شەمس لەپیوەندی لەگەڵ تیرۆری ناجوێمێرانەی دوکتۆر قاسملووی رێبەر و کردنەوەی کەیسەکەی لە لایەن دەزگای دادوەری وڵاتی ئوتریشەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. بەڕێزیان وتی: بە ڕوونی بۆ ئێمە و بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە و بەڵگەی پیویست لە بەردەست دایە کە ڕژیمی ئیسلامی ئێران و کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە دەستیان لە تێرۆری وییەن دا هەیە، هەر بۆیە دەبێ هەموو هەوڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر ئەوە چڕ بکرێتەوە کە ئەو دۆسییە زیندوو بکرێتەوە. لە سەر تێرۆرەکە قسە زۆر کراوە، بەڵام لە سەر چۆنیەتی تێرۆرەکە ٣ ڕوانگە هەیە. ڕوانگەی کارۆڵ لە کتێبەکەی دا نووسیویەتی کە لەبەر ئەوە کە دکتور قاسملوو داهێنەری دروشمی دێموکراسی بۆ ئێران خودمختاری بۆ کوردستان بوو، نە دەبوو ئاوا تێرۆر بکرێ. ئەو بۆ دەبوو ئاوا بە تەنیا بچێتە ئەو دانوستانەوە. من پێم وایە ئەگەر ڕۆژێک کۆماری ئیسلامی بڕۆخێ بۆمان دەرئەکەوێ کە گارانتییەک بە دکتور قاسملوو درابوو. دکتور قاسملوو لەو بڕوایە دا بوو کە دەبوو گۆڕانکارییەک لەو دۆخە دا بێتە پێش. ئەو پێی وابوو کە لە نێو دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا قەیران هەیە و دەبێ لەو هەلە کەڵک وەرگیرێ بۆ چارەسەری کێشەی کورد. بەڵام گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکرد کە کورد نەتوانێ بە ڕێگەی دانوستان مافەکانی بە دەست بێنێ. کورد دەبێ ئەوە بزانێ کە زلهێزەکان ناتوانن مافی کورد دابین بکەن هەر بۆیە کورد خۆی دەبێ هەوڵی ئەستاندنی مافەکانی خۆی بدات. باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پیدانی ڕێگایانە.
جێگای ئاماژەیە کە دەقی نامەکەی کە بۆ بالوێزی ئوتریش نیردرابوو لەنێو بەشداربووان و هەروەها خەلکی بیانی بلاوکرایەوە.
جێگای خۆیەتی لێرەوە سوپاسی هەموو دۆستان و خۆشەویستان بکەین کە لەڕێگای دوور‌و نیزێکەوە ئامادەی ئەم خۆپێشاندانە بوون.
دەقی نامەکەی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات بەم شێوەیەیە:
بەرێز جەنابی دوکتۆر مارتین ئیشتینگەری بالوێزی ئوتریش لە لەندەن
سڵاو وڕێز
ئه‌و نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نێرین و هیوادارین بایه‌خی پێ بده‌ن
هه‌روه‌ک ده‌زانن نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌وره‌ترین نه ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهان دا که له سه‌ره‌تاییترین مافی تهتهوهیی و ئینسانیش بێ بهشه۰ کوردستان دابه‌شکراوه به‌سه‌ر چوار وڵات دا که له نێویان دا، کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به نیزیکه‌ی ۱۲ میلیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه، له هه‌مو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش چه‌وساوه‌تر و بێبهشتره۰ چونکه له‌گه‌ڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ته‌ڕه‌فه که ده‌ست له هیچ جینایه‌تێک ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد ناپارێزێ۰ههر له ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه‌وه بگره تا تیڕۆڕی ڕێبه‌رانی کورد له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه دا که بۆی بکرێ۰ وێنه‌ی برچاوی ئه‌م جینایه‌تانه تیڕۆڕی ڕێبه‌ری مه‌زنی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، دوکتور عه‌بدولڕڕه‌حمانی قاسملو بو له پایته‌ختی وڵاته‌که‌ی ئێوه۰
وه‌بیرتان دێنینه‌وه‌و بێگومان زۆرجاری دیکه‌ش له گه‌ڵیان باس کردوون که بۆ هه‌مو خه‌ڵکی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی و ده‌یان میلیۆن کورد به گشتی کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی بایه‌خێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و چاوه‌ڕوانن ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌وڵه‌تی ئوتریش ڕێگا بدا که ئهوپهروهندهیهڕێگای قانونی خۆی بپێوێ و تاوانبارانی ئهوجیایهته، که گومانی تێدا نییه سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه به سه‌زای خۆیان بگهن۰ باعهداڵهت له وڵاتی ئێوه‌ش ڕێگای خۆی بپێوێ، هه‌روه‌ک چۆن له په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور سادقی شهڕهفهندی له وڵاتی ئاڵمان سه‌ره‌ڕای هه‌مو گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕێگای خۆی پێواو دادگای وڵاتی ئاڵمان ڕێگای نه‌دا نادادپه‌روه‌ری زاڵ بێ و به هه‌ڵوێستێکی دادپه‌روه‌رانه شانازیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ وڵاتی ئاڵمان و به تایبه‌ت به‌شی قه‌زاییه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا۰سهرهڕای ئه‌وه‌ش له به‌ڕلین چه‌ندساڵ دواتر مۆنومێنێکیان بۆ ڕێزگرتن له دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی و تێکۆشه‌رانی هاوڕێی دانا۰
له ساڵوه‌گه‌ڕی ۲۹ ساڵه‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی دا، زۆر ئاڵ وگۆڕ ڕووی داوه، ده‌ستی ڕژیمی تیڕۆڕیستیی کۆماری یسلامی زۆرتر ئاشکرا بوه، وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئامریکا باسی تیڕۆڕی دوکتور قاسملوی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه له وڵاتی ئێوه کردوه۰زۆر لایه‌ن ده‌زانن که په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌و جینایه‌ته و ناردنه‌وه‌ی بکوژان له ژێر گوشاری ڕژیمی تاران دا بووه۰ کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی دوکتور قاسملو خزمه‌تێکی گه‌وره ده‌بێ بۆ هه‌مو گه‌لانی ئێران، ئازادیخوازان به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کوردی زوڵم لێکراو به تایبهتی۰دڵنیاتان ده‌که‌ین که ئه‌وکاره له لاواز کردن و نه‌هێشتنی تیڕۆڕیزم، به تایبه‌ت تیڕۆڕیزمی ده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا کاریگه‌ریی زۆری دهبێ۰گهلانی ئێران به حکومه‌تی ئاخوندان ڕازی نین۰چه‌ند ساڵه له زووربه‌ی شاره‌کانی ئێران دا به کوردستانیشه‌وه خۆ پیشاندان درێژه‌ی هه‌یه‌۰ بۆ وڵاتی ئێوه دۆستایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ که‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران هه‌م شانازی زۆرتره و هه‌م داهاتوی ڕوناکتره، به‌تایبه‌ت که ڕژیمی ئیسلامی هه‌م له ڕادده به‌ده‌ر جینایه‌تکاره و هه‌م داهاتویه‌کی ڕوونی نییه‌۰ دوکتورقاسملو به خاتری خزمه‌ته گه‌وره‌کانی به مرۆڤایه‌تی و به نه ته‌وه‌ی کورد، جێگایه‌کی گه‌وره ی له نێو گه‌لی خۆی دا هه‌یه و قه‌ت له بیر ناچێته‌وه‌۰ ئێستاش له خۆپیشاندانه‌کان دا درووشمی قاسملو، قاسملوڕێگات درێژه‌ی هه یه، ده‌نگ ده‌داته‌وه‌۰ له کۆتایی دا تکاو داوامان ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئێوه‌ش په‌روه‌نده‌ی تیڕۆڕی دوکتور قاسلو و هاوڕێیانی بکاته‌وه‌و له دادگایه‌کی ئاشکرا و عادڵانه‌دا، تاوانباران بناسێنێ تا چه‌پکه گوڵی ڕێز و پێزانینی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازادیخوازانی ئێران و جیهانتان پێ بگا۰
به ڕێزه‌وه
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵات