واشێنگتۆن تایمز ڕاپۆرتێیك له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ و پێوه‌ندیدار به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له‌گه‌ڵ وتووێژی ناوكی بڵاو کردۆته‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتوه كه له حاڵێكدا كه ئامریكا‌و شه‌ریكه‌كانی، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران به‌په‌له‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای داوای به‌رده‌وامی گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ریفۆرم، ژنان و منداڵان له كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ توندوتیژیو قانوونهكانیپڕ له هه‌ڵاواردن به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
ساڵی ڕابردوو، چه‌ندین ژن له شاری ئیسفه‌هان یه‌كێك له شاره‌كانی ئێران، به هۆی پێداكردنی ئه‌سید به توندی بریندار بوون‌و هه‌ندێکیان گیانیان له ده‌ستدا.
بان كی مون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی خۆیدا ڕوو به كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باسی له‌وه کرد كه لانیكه‌م ١٦٠ منداڵ له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی حوکمی ئێعدامه‌کانیان دان.
جگه له‌مه‌ش، به قسه‌ی توێژه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی دهوڵهتیو ناده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ، به ده‌یان هه‌زار منداڵ تووشی زیان‌و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوونه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ده‌وڵه‌تی ئێران هیچ هه‌نگاوێكی بۆ باشبوونی قه‌یرانه‌كانی ژنان و منداڵان هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
واشینگتۆن تایمز هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی كۆنگره چه‌ندین بڕیارنامه‌ی بۆ مه‌حكومكردنی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران په‌سند كردوه، به‌ڵام لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه هیچ وه‌ڵامێك به‌م بڕیارنامانه نه‌دراونه‌ته‌وه.