سه‌دی 60ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕینی كاره‌كانیان سه‌ردانی شاره‌دارییه‌كان ده‌كه‌ن له لایه‌ن كارمه‌ندان و به‌رپرسانی ئه‌و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌وه به‌رتیلیان لێوه‌رده‌گیردرێ.
هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی كاری ئێران “ئیلنا” به پێی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له هه‌موو شاره‌دارییه‌كانی ئێران له بواری گه‌نده‌ڵیی ماڵی، بڵاوی كرده‌وه كه پێوانه‌ی میللیی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقیی ئێران، له 82 هه‌زار و 500 كه‌سدا سه‌دی 60ی داوای به‌رتیلیان لێكراوه جگه له‌وه‌ی كه به‌شێك له خه‌ڵك به خوازیاری خۆیان به‌رتیلیان داوه.
به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له ماوه‌ی 3 ساڵی 92، 93 و 94 ئه‌نجام دراوه، سه‌دی 60ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان سه‌ردانی شاره‌دارییان كردووه به‌ڕاشكاوی داوای به‌رتیلیان لێكراوه.
حه‌سه‌ن عابێد جه‌عفه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌نده‌ڵی له شاره‌داریی تاران، هه‌موو شاره‌دارییه‌كانی ئێرانی به گه‌نده‌ڵترین ده‌زگای ده‌وڵه‌ت زانی و گوتی: ئه‌وان نه ته‌نیا له بواری به‌رتیل، به‌ڵكوو له بواری گه‌نده‌ڵیی ماڵی له پله‌ی یه‌كه‌م دان.
به قسه‌ی ناوبراو گه‌نده‌ڵی له شاره‌دارییه‌كان به قووڵی و به شێوه‌ی سیستماتیك ده‌كرێ، كه هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ باس و پێشنیاره‌كان نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
گه‌نده‌ڵیی ماڵی له شوراكانی ئیسلامی و شاره‌دارییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و لابردن و ده‌سبه‌سه‌ركردنیان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شورای شارێك یان شاره‌دارییه‌كان تا ئێستا هیچ كاریگه‌ریی نه‌بووه ئه‌وه‌ش بۆ ڕیشه‌یی بوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ده‌گه‌ڕێته‌وه له له لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌تر پشتیوانیان لێده‌كرێ.