قه‌یرانی که‌مئاوی له پارێزگای ئیلام زۆر جیددییه، به شێوه‌یه‌ك كه پسپۆڕان و كاربه‌ده‌ستانی ڕایانگه‌یاندوه كه ئه‌م پارێزگایه له ڕیزی پله‌كانی یه‌كه‌می قه‌یرانی كه‌م ئاوی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته ڕه‌سمییه‌کان ئاستی بارینی باران له پارێزگای ئیلام سه‌دی ٢٩ دابه‌زیوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش قه‌یرانی ئاو له‌م پارێزگایه دروست بووه.
له نیوه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ، ٧ پارێزگای ئێران له گرووپی ناوچه كه‌م ئاوه‌كانی ئێران‌دا بووه.
هه‌روه‌ها ١٣ پارێزگای ئێران له ریزی ناوچه قه‌یراناوییه‌كانی بوار كه‌میی ئاو دان كه كرماشان و ئیلام له‌م پارێزگایانن.
پارێزگای ئیلام له ڕۆاوای ئێران به هۆی هه‌ڵكه‌وتوویی له ناوچه‌ی زاگرۆسی نێوه‌ڕاست له ناوچه پڕباراناوییهكانی ئێرانه، به‌ڵام گۆڕانكاریی ئاو هه‌وا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، تێكدانی ژینگه‌و خۆڵباران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی باران بارین هه‌بووه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا داراب بیرانوندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو زێرئاوهكانی پارێزگای ئیلام گوتبووی كه هه‌ر ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئاوی پارێزگای ئیلام بۆ نموونه له به‌نداوه‌كان سه‌دی ٧٠ دابه‌زیوه.
به‌پێی قسه‌كانی ناوبراو ته‌نیا سه‌دی ٦٠ی خه‌ڵك له شاره‌كان چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ئاو له‌به‌ر چاو ده‌گرن.