شاندێکی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی سه‌رکردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێری پارت دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
رۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ری ٩٤ ( ١ی جوڵای ٢٠١٥ ) له درێژه‌ی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی حیزبی دێمۆکرات ده‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له کاک عومه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌و کاک ئیبراهیم زێوه‌یی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن کاکه‌مین نه‌جار، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن سه‌رکردایه‌تییه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا .
له‌و دیداره دا سه‌ره‌تا دوو لایه‌ن کۆمه‌ڵێک پرس‌و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی ههستیارو ناسکی ئێستای هه‌رێمی کوردستانیان هێنایه به‌ر باس‌و پێکه‌وه تاووتوێیان کردن. دوو لایه‌ن له سه‌ر یهکڕیزیو یه‌ک هه‌ڵوێستی نێو ماڵێی کورد له ئاست چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له نێو هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان پێداگرییان کرده‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا باس له روداوه‌کانی سه‌رسنوور هه‌ڵکه‌وتوو له کهلهشینو ده‌وروبه‌ر کراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا مێکانیزمه‌کانی چۆنیه‌تی تهعامولو پێکه‌وه هه‌ڵکردنی لایه‌نه سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌و ناوچانه به شێوه‌یه‌کی ئاشتی، دیالۆگ‌و لێکتێگه‌یشتن هاتنه به‌ر باس‌و قسه‌و باسیان له سه‌ر .
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ها پێداگری له سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی کێشه‌و لێک تێنه‌گه‌یشتنه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کان کرایه‌وه .