له سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی کۆنسۆلگه‌ری فەڕانسه له شاری هه‌ولێر، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له هاورێیان : حسەن قادر زاده ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و ئیبراهیم زێوه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان له مەراسیمی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی و یادی 229 هه‌مین ساڵه‌ی شۆڕشی فەڕانسه له شاری هه‌ولێر دا ، به‌شدارییان کرد.
سه‌ره‌تا سه‌رکۆنسۆلی فەڕانسه له هه‌ولێر ” دۆمینیک ماس ” وتارێکی پێشکه‌ش کرد و، باسی له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان فەڕانسه و هه‌رێمی کوردستان له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری و سه‌ربازی کرد و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا ئاماژه‌ی به هاوکارییه‌کانی فەڕانسه به هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ری داعش کرد.
دواتر سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌و پێوه‌ندییه دا ، وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ده‌بێ بگوترێ که شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان چاوی به سه‌رکۆنسۆلی گشتیی فەرانسه ” دۆمینیک ماس ” که‌وت و، پیرۆزبایی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانیی فەرانسه یان به ناوبراو، راگه‌یاند.
شایانی باسه که له‌و مراسیمه دا، شاندی حدک توانی له‌و ده‌رفه‌ته‌دا چاوی به چه‌ندین که‌سایه‌تی و به‌رپرسی حیزبی و حکومی هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێ.