ته‌نیا یه‌ک له سێی خه‌ڵکی ئه‌مریکا باوه‌ڕیان به ئێران هه‌یه‌و لایه‌نگری به ئاکام گه‌یشتنی دانوستانه ئه‌تومییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێرانن.
به‌پێی ڕاپرسییه‌کی هاوبه‌ش که تۆڕی هه‌واڵنێریی بی بی سی و ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژورناڵ کردوویانه، سه‌دی ٣٥ ی خه‌ڵکی ئهمریکاپشتگیریی هه‌وڵه‌کانی باراک ئۆباما، سه‌رکۆماری وڵاته‌که‌یان بۆ سازان له‌گه‌ڵ ئێران‌و گه‌یشتن به رێککه‌وتنی ئه‌تومی دهکهنو سه‌دی ١٧ی خه‌ڵکه‌که‌ش به ته‌واوی دژی سازان له‌گه‌ڵ ئێرانن.
هه‌روه‌ها سه‌دی ٤٦ ی به‌شداران له‌و ڕاپرسییه گوتویانه زانیاریی پێویست له‌سه‌ر دانوستانهکانو مه‌ترسییه‌کانی ئێرانیان نییه‌و سه‌دی ٤٠ ی خه‌ڵکه‌که‌ش ئاماده نه‌بوون ڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به ئاشکرا بێننه به‌رباس.
شایانی باسه دانوستانه ئه‌تومییه‌کانی ئێران‌و گرووپی ١+٥ له کاتی له پێشدا دیاریکراو، واته ١٠ ی پووشپه‌ڕ به ئاکام نهگهیشتو بۆ حه‌وتوویه‌کی دیکه‌ش، واته تا ١٦ ی پووشپه‌ڕ درێژ کراوه‌ته‌وه.