عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی، ڕاوێژكاری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، پاش چاوپێكه‌وتن به ولادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری ڕووسیه و گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاران ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یه به‌خێرایی سووریه و عێراق به‌جێ بێڵێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: “ڕاوێژكارانی نیزامیی ئێران له كاتێكدا سووریه و عێراق به‌جێ دێڵن كه ئه‌و وڵاتانه بۆ خۆیان داوامان لێ بكه‌ن. ئێمه به قسه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و وڵاتانه به‌جێ ناهێڵین.”
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی بۆ ڕووسیه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسراییلیش، بنیامین نتانیاهوو له مۆسكۆ چاوی به سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته كه‌وت و داوای له پوتین كرد كه كۆماری ئیسلامی ده‌بێ هێزه‌كانی له سووریه بكشێنێته‌وه.
وه‌لایه‌تی له پرێس كۆنفرانسێكدا له مۆسكۆ ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌بوونی ئێران و ڕووسیه له سووریه بۆ پاراستنی ئه‌و وڵاته له هێزه تیرۆریسته‌كان و ده‌ركردنی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌یه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڕاژانیتن داوای له ڕووسیه كردبوو كه عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر بكا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوبراو یه‌كێك له تاوانبارانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆینێس ئایرێس له ساڵی 1994 بوو. هه‌روه‌ها دادوه‌رێكی ئاڕاژانتینیش داوای له كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیه كرد كه ولایه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوشتنی جووله‌كه‌كان ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌ر بكرێ.