هه‌شت ئێرانی له وڵاتی تورکیه به تاوانی قاچاغی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئانکاڕا گیراون‌و دوو که‌س له‌وان حوکم دراون.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ماڵپه‌ری تورکیی ” خه‌به‌رله‌ر” پۆلیس دوای پشکنینی ماڵی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوه ئێرانییانه له سێ ناوچه‌ی شاری ئانکاڕا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر داگرتوه.
” خه‌به‌رله‌ر” ده‌ڵێ له ماڵی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوانه شه‌ش کیلۆ و نیو مادده‌ی هۆسبهری هێڕۆئینو چه‌ند کیلۆی دیکه له حهبو مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆری دیکه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و ماڵپه‌ره تورکییه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی گیراوه ئێرانییه‌کان بکا، ده‌ڵێ له ئێستادا دادگای ئانکاڕا دوو که‌س له‌و ٨ که‌سه‌ی دادگایی‌و حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
شایانی باسه له ئێستادا سه‌دان ئێرانی له زیندانی وڵاتانی جۆراوجۆردا به تاونای مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراون‌و ته‌نیا له ولاتی ماڵیزی ٤٠٠ ئێرانی به‌و تاوانه گیراون که ده‌یان که‌سیان حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.