هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به بیانووی جۆراوجۆر خه‌ڵكی ئاوایی كهرجۆ كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی كوردكاناڵ، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش پایه‌گای به‌سیجی كهرجۆ هه‌ڵكه‌وتوو له 18 كیلۆمیتریی شاری سنه به بیانووی جۆراوجۆر خه‌ڵكی ئاوایی و به تایبه‌ت لاوان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌ش چه‌ندین جار لای حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپا شکایەتیان کردوە، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار وه‌ڵامی داوا‌و سکالای خەڵکی نەداوەتەوە.
شایانی باسە دوای جموجۆڵی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر سنووره‌كان ئازار‌و ئه‌زیه‌ت كردنی خه‌ڵكی له كوردستان په‌ره‌ی سەندوە، به تایبه‌ت ئاوایی كهرجۆ شه‌وانه له لایه‌ن پایه‌گای به‌سیج له‌م ئاواییه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ‌و خه‌ڵكیان وه‌زاڵه هێناوه.