لەکۆڵانەکانی دڵمدا
ئیتر چاوەڕێی هیچ ناکەم.
ڕازی هیچ سپێدەیەک ناشارمەوە،
تەنهاو تەنها چاوەکانم
بۆ ئامێزی گەرموو گوڕت
بۆ دەستە گەرمەکانی ئێوارەی باڵات
هەڵدەهێنم .
کەی بێیتەوە، منیش هەر وەک مناڵانی ئەو دیو کۆڵان
بە نازی بابە گەورە بم
بە سۆزی تۆ بەژن ببڕم
بەدەنگی تۆ سەمای بەخت بم لاوێنێ.
من دەزانم دڵت نایە
ڕوحی وردم بە جێ بێڵی
لە بێ تۆیدا بخنکێنم
هەر دێیتەوە دڵنیام من
بۆ ئامیزم !!!!!.
دڵت نایە چاوەکانم لە ژین زیزکەی
پێکەنینم بتۆرێنی
وشەی بابە لە سەر زمانم هەڵوەرێنی
من دەزانم تۆ دێیتەوە
چاوەڕوانیم دەبەیتەوە.
٢٧.٠٥.٢٠١٥
کوێستان عومەرزادە