له بەردەوامی تەقەکردن‌و كوژرانی كاسبكارانی لە ناوچە سنووره‌كانی كوردستان بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەمجارەشیان به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه تایبه‌تییه‌كان له سنووری سه‌رده‌شت كاسبكارێكی دیكه‌ی كورد به توندی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی به‌رگریی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ پۆلێک له كاسبكارانی سەرسنووی له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت کەوتوونە كه‌مینی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ڕێژیم‌و بەهۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی ڕیژیم كاسبكارێك به ناوی خدر ئه‌حمه‌دی به توندی بریندار بوو.
خدر ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی شاری بۆكانه كه بۆ كاروكاسبی ڕووی له ناوچه سنوورییه‌كان كردبوو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته خدر ئه‌حمه‌دی پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه برینداربووە، به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوەو له لایه‌كی دیكه‌ش لە ترسی جه‌ریمه‌و گیران نهیانوێراوە بەڕێی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێرانی بكه‌نه‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له ئاكامی ئه‌م دەسرێژەی هێزەکانی ریژیم ٨ سه‌ر ئه‌سپی كاسبكارانی کوژراون. شایه‌تحاڵێك ده‌ڵێ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كاسبكاران به بێ وریاكردنه‌وه یان تەقەی هه‌وایی بووه.
شایانی باسە سەرەڕای مەحکومکردنی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە تەقەکردنی سەرەڕۆیانەیان لە خەڵکی کاسبکار، بەڵام کۆڵبەرانو کاسبکارانی کورد کە بەهۆی هەژاری‌و بێ‌کاری ناچار بە گرتنەبەری ئەو پیشە مەترسیدارە بوون، ڕۆژانە دەکەونە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی رێژیم‌و هیچ لایەنێک خۆی لە قوربانییانی ئەو پێشێلکردنەی مافی ئەو خەڵکە بە سێحەب ناکا.