ئاکام ته‌لاج له ره‌وتی ناره‌زایه‌تیه‌کانی شاری مه‌هاباد به مه‌رگی گوماناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی به توندی بریندار بوو که به داخه‌وه به هۆی کاری بوونی برینه‌که‌ی دوای نزیک به دوو مانگ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ تێکه‌ڵ به کاروانی نه‌مرانی گەل و نیشتمانەکەی بوو.
شه‌هید بوونی ئاکام له کاتێک دایه کە ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کان له شاری مهاباد و پارێزگای ورمێ رایانگه‌یاندبوو که هێزه ئەمنییەتییەکان هیچ توندوتیژیه‌کیان به‌رامبه‌ر به خۆپێشانده‌رانی نارازی به مه‌رگی فریناز خوسروانی نه‌کردوه. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه کێ له بەرامبه‌ر مه‌رگی نابه‌وختی ئاکام ته‌لاج دا به‌رپرسیاره؟
داخوازیی ئاکام تەلاج له‌گه‌ڵ سه‌دان لاوی دیکه‌ی مه‌هاباد کە رژانە سەر شەقامەکان ته‌نیا ئه‌وه بوو که هۆکاری مه‌رگی فه‌ریناز روون ببێته‌وه ولە دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ر به په‌روه‌نده‌که‌ی ڕابگا، به‌ڵام بینیمان کە وەک هه‌موو جاره‌کانی دیکه له لایه‌ن دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامییەوە وڵامی داخوازییە رەواکانیان به فیشه‌ک و ئاگر درایه‌وه..
لە سەردەمی ئێستادا ئەگەر رووداوی تەقەکردن لە خۆپێشاندەرانی مەهاباد لە هەرکامە لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری دێموکراسی‌و ئازادی روویدابا بێ سێ‌و دوو هەموو ئەو ئۆڕگانە پێوەندیدارەکان بەم رووداوە لێپرسینەوەیان لێ دەکراو تەنانەت فەرمانداری ئەو شارەش کە رووداوی لەو چەشنە تێیدا رووی داوە دەستی لەکار دەکێشاوەو دەچوو بەرەی خەڵکەوە.
لێره دا پێویسته وه‌بیر کاربه‌دستانی کۆماری ئیسلامی بێنینه‌وه که نه‌ک په‌روه‌نده‌ی فەریناز و فه‌رینازه‌کان نه‌به‌ستراوه، به‌ڵکوو په‌روه‌نده‌ی قه‌تڵی به ئانقه‌ستی ئاکام ته‌لاج و هه‌موو ئه‌وانه‌ی
وەک ئاکام بوونە شەهیدی دەستی زۆرداری لەسەر پەروەندەی دژی مرۆڤایەتی کۆماری ئیسلامی کەڵەکە دەبن و ڕۆژێک دادێ کە دەبێ لە بەرامبەر ویژدانی مرۆڤایەتی و خەڵکی کوردستان دا وڵام دەر بن..
لە کاتێک دا کە هێشتا زامی بەسۆی خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی مەهاباد بە تایبەتی بە هۆی ئێعدام کردنی رۆڵەیەکی ئەم نیشتمانەو ئەندامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، واتە شەهید مەنسووری ئاروەند سارێژ نەبۆتەوە، برینێکی دیکە بەهۆی شەهیدبوونی ئاکام تەلاج لە جەستەی برینداری گەلی کورد لەرۆژهەلاتی کوردستان دەکرێ. دەبێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا لەوە باش تێگەیشتبێ کە بە ئێعدام‌کردنی لاوانی کورد‌و تەقەکردن لە خۆپێشاندەرانو گرتن‌و ئەشکەنجە کردنی رۆڵەکانی ئەم خاک‌و نیشتمانە ناتوانی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بۆگەیشتن بەمافەکانیان بە چوک دابێنی ودەبێ ئەوە باش بزانی خوێنی بەناحەق ڕژاوی شەهیدان ئاکام تەلاج و مەنسوور ئاروەندو هەموو شەهیدان زیاتر دەبنە هەوێنی سووربوونی خەباتگێڕانی ئازادی لەسەر رێبازەکەیان..
لیرەدا جێی خۆیەتی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان لەم پێوەندییەدا ئەرکی ئینسانی و نیشتمانی خۆیان لە بیر نەکەن و بەرانبەر بەم تاوانانەی کە دەرحەق بە رۆڵەکانیان دەکرێ خاوەن هەڵوێست بن و بە دەنگ هەڵبڕینیان بەرانبەر بە هەڵسوکەوتی سەرکەوتکەرانە هێزەکانی رژێم جێدیکە ئێزن نەدەن رۆڵەکانیان ببنە قوربانی. پێویستە وەبیر ئەندامە کوردەکانی مەجلیس بینینەوە ئەوان ئەگەر نوینەرایەتی خەڵک دەکەن نەدەبوایە ئیزن بدەن کە پەروەندەی فەرینازخوسرەوانی مختومە رابگەیندەرێ، چونگە مەرگی ئاکام تەلاج هەموو بریندار‌و گیراوەکانی روداوەکەی شاری مهاباد پیوەندی راستەوخۆیان بەو رووداوەوە هەیەو و ئێستا کە ئاکام شەهید بووە لە سەریانە لە هەموو رێگا قانوونیەکان کەڵک وەربگرن کە خوێنی ئەولاوە بێ تاوانانەپێشیل نەکرێ ومافیان نەفەوتێ ولەورێگایەوە پیشگیری لە دووبارەبوونەوەی ئەو خەسارانە بکەن..
لەکۆتاییدا خەڵکی کوردستان‌و بنەماڵەی شەهیدان دڵنیا دەکەینەوە کە رێگەی ئاکام تەلاج و هەموو شەهیدانی کوردستان کە رێگەی پاراستنی شەرافەت و کەرامەتی ئینسانییە هەتا گەیشتن بە ئامانجی نیهایی کە رزگاری گەلو نیشتمانە هەر بەردەوام دەبێ..