لە شەوانی ڕابردوو بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆری ناجوامێرانەی دوکتور قاسملووی نەمر لە وڵاتی ئۆتریش بە دەستی تیرۆریستەکانی سەر بەکۆماری ئیسلامی، کوردانی بەهەست و هەڵوێستی ئیلامی و نیشتەجێی شاری تاران بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دوکتور قاسملوو و، تراکتی پێوەندیدار، سەر لەنوێ شەهیدکران و تیرۆری سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و رێبەری ناوەزەی گەلەکەمان، شەهید دوکتور قاسملوویان وەبیری کۆماری ئیسلامی هێنایەوە.
دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەورەشاری تاران و، دەوروبەری ئەو شارە، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا یادوناوی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی وسەربەستی گەلی کورد، بەتایبەتی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرزڕاگرت و لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە ئەمەگناسی و، تێکۆشانی دۆستان و، لایەنگرانی خۆی لە شاری تاران، سپاسیان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.