ئاگر واز له دارستانه‌کانی کوردستان ناهێنێو ئه‌مجاره‌یان ناوچه‌ی بانه بووه قوربانیی سوتمان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه ڕۆژی سێشەممە، ٩ ی پووشپه‌ر زیاتر لە ۸ هێکتار لە دارستانەکانی “مجێسە” و “بەلوە” لە ئاگردا سوتا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ئاگره‌که له‌لایه‌ن ژینگهپارێزانو خه‌ڵکی ناوچه‌که کوژاوه‌ته‌وه و ڕوون نییه که هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که چی بووه.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوینو گه‌رما مه‌ترسییه‌کان له سه‌ر دارستانه‌کانی کوردستان زیاتر بوون، به تایبه‌ت به‌ر له‌وه‌ی وه‌رزی هاوین بگاتێو ته‌نیا له ماوه‌ی 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له ١٠٠ هیکتار له دارستانه‌کانی زاگڕۆس له ئاگردا سوتاون.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردکاناڵ له سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا به‌هۆی که‌میی باران بارین ته‌نیا له پاریزگای ئیلام‌دا پتر له ١٠٠ هێکتار دارستان سووتاون‌و ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما مه‌ترسیی ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کانی کوردستان زیاتر بووه.
هه‌روه‌ها له حه‌وتووی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وامیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی كرماشان، ئیلام، نه‌غه‌ده و ده‌ورووبه‌ری شاری بۆكان زیانێكی به‌رچاوی لێ كه‌وته‌وه.
شایانی باسه كه زۆربه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له كوردستان به هۆكاری مرۆیی و كه‌مته‌رخه‌میی خه‌ڵك بووه‌و خه‌ڵكی خۆجێیی ناوچه‌كانی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تی ـ نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سووتاندنی لێره‌واره‌كان بێ تاوان نین و به‌رده‌وام به بیانووی خۆحه‌شاردانی هێزی حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی ڕێژیم به گولله‌ی ئاگرده‌ر ده‌ورووبه‌ری خۆیان ده‌سوتێنن.