لە درێژەی چالاکییەکان بەو بۆنەی ٢٩ مین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو ڕێبەری لێوەشاوەی گەلی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لێقەوماوی سەرپێڵزهاو لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا یاد وناوی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت.
شەوی ١٨ی پووشپەڕ تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەرپێڵزەهاو، بە یاد کردنەوە لە دوکتور قاسملووی شەهید، نفڕت وبیزاری خۆیانیان لە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێران دووپات کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەرپێڵزەهاو، بە نووسینی دروشمی شوڕشگێڕانە و بڵاوکردنەوەی وێنەی قاسملووی کوردان لە زۆربەی گەڕەک وشەقامەکانی ئەوشارە، لەو ڕێگایەوە پاڵپشتی خۆیانیان بە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان سەلماند.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە دۆستان و لایەنگرانی خۆی لە ناوچەی سەرپێڵزەهاو ، دەستخۆشییان لێدەکاو سڵاویان بۆ دەنێرێ.