لە بەرەبەری ساڵرۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری نەتەوەیی گەلەکەمان، شەهید دوکتور قاسملوو، لە ناوچەی شٶڕشگێڕی ڕەبەت یادی ئەو ڕێبەرە هەڵکەوتووە کرایەوە.
بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی تیرۆرکرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و، هاوڕێیانی لە سەر میزی گفتگۆ و، بەدەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی، لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ڕەبەت ، لە چالاکیی تەبلیغیدا یادو ناوی شەهید دوکتور قاسملوو و سەرجەم شەهیدانی حیزب وگەلیان بەرز ڕاگرت.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ لایەنگران و ئۆگرانی حیزبی پێشەوا و قاسملوو وشەڕەفکەندی، سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی حدک، لە ڕەبەت و ئاواییەکانی دەوربەری کە بریتین لە زمزیران، سارتکێ، جبەرەند، سیسێر، سوێروێ و ، هەروەها قاوەخانەی هەمران و چەند شوێنی دیکەی ئەو ناوچەیە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دوکتور قاسملوو و تراکتی پێوەندیدار وەفاداریی خۆیانیان بەڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین بۆ تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی دێموکراتپەروەری ڕەبەتی سەردەشت و، تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانێ و سڵاوی شۆرشگێڕانەیان بۆ دەنێرێ.