• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆڕیادی 22ی پووشپه‌ڕ، بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی تێرۆری د. قاسملوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/07/10
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

کۆڕیادی 22ی پووشپه‌ڕ، بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی تێرۆری د. قاسملوو

لە بەرەبەری ٢٩ ساڵیادی تیرۆری ڕیبەری ئازدیخواز و، ناوداری کورد، دوکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و، هاوڕێ قادری ئازەر نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات، بە دەستی تیرۆریستە بەناو دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی، لە یەکێک لە سالۆنەکانی بنکەسەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیمینارێک بەڕێوەچوو.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ‌شەممە ١٩ی پووشپەڕ کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیمینارێکی بۆ بەڕێز کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک، پێکهێنا.
ئەو سیمینارە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە کادر وپێشمەرگەو بنەماڵەو ئەندامانی حیزبی، دوای ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان کورد و کوردستان، بەتایبەتی شەهیدانی تیرۆری ڤییەن دەستی‌پێکرد.
سەرەتا خاتوو نەسرین حەداد بەڕێوەبەری کۆڕەکە پێشەکییەکی خوێندەوەو، پاشان هاوڕێ عومەر باڵەکی باسێکی چڕوپڕی لە ژێرناوی” تێرۆری ڤییەن لە روانگەی هۆکاری ئەو تێرۆرەو دەرئەنجامەکانی ” پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بەرێزیان کە بە هەوڵ و ماندووبوون و بەدواچوونی ورد لە بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی تایبەت بە کارەساتی کردەوە تیرۆریستییەکەی “ڤییەن” نامیکەیەکی ئامادە کردووە، لەو سیمینارەدا هەوڵی دا بە کورتی و بە پۆختی بۆ بەشدارانی شی بکاتەوە.
هاوڕێ عومەر باڵەکی باسەکەی لەسەر هۆکاری قەبووڵ‌کردنی وتووێژ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی لە لایەن دوکتور قاسملوو وڕێبەرایەتیی ئەوکاتی حیزبی دێموکراتی بە کورتی وەبیر بەشداربووان هێنایەوە.
لەو بارەوە کاک عومەر باڵەکی وتی: دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق نیگەرانییەکانی ڕێبەری حیزب و شەخسی دوکتور قاسملوو لە سەر ئاشتی و کۆتایی شەڕ نەبوو، چونکە هەر لەسەرەتاوە ئەوشەڕە ماڵوێرانکەرەی مەحکووم کردبوو و ، خەباتی حیزبی دێموکراتیش لە پێناوی سەقامگیرکردنی ئاشتی و نەهێشتنی شەڕە. بەڵکوو تێڕوانینی دوکتور قاسملوو ئەوە بوو ڕێککەوتنی دوو وڵاتی ئێران وعێراق دەتوانی زەربە لە بزووتنەوەی کورد لە ئێران بدات.
لە لایەک دیکەش هەموو هەوڵی دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە ڕێگەی دانوستان و گفتگۆ کێشەی کورد چارەسەر بکا و لەمە زیاتر شەڕی نەخوازراوی کوردو حکومەتی ناوەندی درێژە نەخایەنێ.
هاوڕێ عومەر باڵەکی لە درێژەی قسەکانی‌دا بە ئاوردانەوەیەک لە هەلومەرجی ئەو کاتی حیزبی دێموکرات و پێشهات و ، رووداوە ناوچەییەکانی بە هۆکارەکانی قەبووڵ‌کردنی دانیشتن و وتووێژی دوکتور قاسملوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە قەڵەم‌دا.
لە بەشێکی دیکە لەو سیمینارە هاوڕێ عومەر باڵەکەی هەلومەرجی نێوخۆی ئێرانی دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ساڵە بە هۆکارێکی دیکە لە پلان‌داڕێژیی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتن و لەناوبردنی دژبەرانی خۆی زانی و ، باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی دەیزانی خەباتی کورد لە کوردستانی ئێران بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەورەترین کێشەیە لە بەردەم ئەو رێژیمەو هەر بۆیە هەوڵی دا زەربەی گەورەی لێ‌بدات.
بەڕێز عومەرباڵەکی هاتنەسەرکاری ڕەفەسەنجانی بەقوناخیکی گرینگ لە هەوڵەکانی رێژیم بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی زانی و ، لەو پێوەندییە‌دا کۆمەڵێک خاڵی گرینگی ئاماژە پێدا.
بەڕێز عومەر باڵەکی بە پشتبەستن بە بەڵگەکان، هۆکاری پیلان داڕێژیی کۆماری ئیسلامی بۆ وە داو خستنی دوکتور قاسملووی بە وردی باس کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە دەمڕاستەکانی رێژیم بۆ ڕەوایی بەخشین بە دەسەڵاتی خۆیان بە باس کردن لە چارەسەری پرسی کورد ، ویستیان خۆیان لە کێشەکانی دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵە بدزنەوە.
بەشێکی دیکەی قسەکانی کاک عومەر باڵەکی تەرخان کرابوو بە شێوەی بەڕێوەچوونی ئەو پیلانە تیرۆریستییە و، هەروەها دەرنجامەکانی کە لەو بەشە‌دا بەڕێزیان بە وردی بە ئاماژە پێدان بە بەڵگەکان و لێکۆڵینەوەکان شێوەی بەڕێوەچوونی ئەوتیرۆرە نێودەوڵەتی‌یەی بۆ بەشداران باس کرد.
لە دوا بڕگەی ئەو سیمینارە کتێبێک لە ژێرناوی “نرخی خوێن ونەوت لە ڤییەن” کە لەلایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبەوە ئامادە کرابوو، کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
هاوڕێ عەلی بداغی بەرپرسی رۆژنامەی کوردستان و ئەندامی ڕێبەری حیزب، بە وردی نێوەڕۆکی ئەو کتێبەی بە ئامادەبووان ناساند.
ئەم کتێبە باسێکی نێوخۆیی پارلمانی ئوتریش بۆ باس لەسەر پەروەندەی تێرۆری ڤییەنە کە تێیدا حیزبەکانی ئۆپۆزیسیون داوا دەکەن کۆمیتەیەکی بەدواداچوونی ڕاستییەکان بۆ ئەو بابەتە پێک بێ.

عەلی بداغی گوتی پاش تێرۆری مێکونووس و بەدوای ئەودا بڕیاری دادگای بێڕلین لە سەر تێرۆری مێکونووس کە تێیدا کۆماری ئیسلامی وەک پشتیوانی تێرۆریسمی ناسێندرا، بابەتی تێرۆری دوکتور قاسملوو جارێکی دیکە لە نێو ئوتریش بۆوە باسێکی پڕدەنگ و ئەوش وایکرد کە سێ فڕاکسیۆنی نێو پاڕلمانی ئەو وڵاتە وەزیری دەرەوە بانگ بکەنە پاڕلمان و وێڕای داوای ڕوونکردنەوە؛ پێویستیی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ڕاستییەکان بێننە گۆرێ و دەنگی بۆ وەرگرن. باسەکانی ئەم کۆبوونەوە 7 کاتژمێرییە بە دێکۆمێنت کراوە و دوای 20 ساڵ کە لە بەشی بەڵگە نهێنییەکان هاتۆتەدەرێ، لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە کراوەتە کوردی.

 

1 لە 6
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist