سەرۆكی ڕێكخراوی پشكنینی گشتیی ئێران وێڕای ئاماژە بەم بابەتی بزربوونی ٨٧ میلیون دۆلار بۆ كڕینی دەكەلێكی نەوت گوتی، دوێنێ دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی پشكین لە پێوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە بۆ دەزگای قەزایی نێردراوه.
قازی سیراج لە وتووێژێكدا له پێوهندی لهگهڵ بە چارەنووسی ونبوونی دەكەلی نەوت بە هەواڵدەریی دەنگو ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاند كەسانێك كە ئەم تێچوویەیان كردوە تا ئێستاش بهڵگهیهکیان نهخستۆته ڕوو که ئەم پوولهیان بە شیركەتی فرۆشیار دابێ.
حەمید حوسێنی، سەرۆكی هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتیی یەكیەتیی هەناردەكارانی بەرهەمە نەوتییەكانیش دەڵێ پاش دۆوزرانەوەی شوێنی ئەم پارەیە، ئاشكرا بوو ئێستا ئەم بڕە پووڵە سەری لە وڵاتی چین وەدەرناوە.
حوسێنی لە درێژەی قسەكانیدا وێڕای ئاماژە بە نرخی ئەم دەكەلە گوتی: دروست كردنی دەكەلێكی نوێ لە لایەن شیركەتێكی بیانییەوە نزیكەی ٢٥٠ تا ٣٠٠ میلیۆن دۆلاری تێدەچێ، بەڵام ئەم دەكەلە بە نرخی ٨٧ میلیۆن دۆلار مامەڵە کراوه، ئەوەش نیشانی دەدا كە ئەم دەكەلە كۆنو لەكار كەوتوو بووە، چونكی نرخی دەكەلێكی دەستی دوو، ئەگەر تۆزێک باش بێو لەكار نەكەوتبێ دەبێ نزیكەی ١٤٠ تا ١٥٠ میلیۆن دۆلارە. کاوکات لە پەنا ئەم قسانەشدا باس لە شوێن پێی كەسێكی دیكە بە ناوی ڕەزا موستەفەوی، وێڕای كوڕی كاربەدەستێكی پێشووی دەوڵەت لەم ڕووداوەدا دەكرێ.