١٩ساڵ بەسەر رووداوەکانی ١٨ی پووشپەڕ تێپەڕی و، ئێستاشی لەگەڵ بێ ئازارێکی بەژانە لەجەستە کۆمەڵگەی ئێران بەتایبەتی کۆمەڵگەی جیابیران وخوێندکاران.
لە رۆژانی ١٨ی پووشپەڕ تا ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٨ هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات ، سپای پاسداران و هێزە ئنتزامییەکان، زانکۆی تارانیان خەڵەتانی خوێن کرد.
ئەو هیڕشە دوای ئاشکرابوونی رووداوی قەتڵگەل زنجیرەیی و ڕیسوابوونی وەزارەتی ئیتلاعات و، دەستوپێوەندییەکانی لە هەمبەر کوشتنی جیابیران و ڕەخنەگران، کە لە بڵاڤۆک و بڵاوکراوەکانی ئەوکات لەقاودران رووی داو، چەندین خوێندکار لە حەوشەی زانکۆ و دەوروبەری ئەو زانکۆیە کوژران.
دوای ئەوەی رۆژنامە “سلام” بە بڕیاری ڕاستەوخۆی خامنەیی داخرا، ناڕەزایەتی خوێندکارانی زاکۆی تارانی لێکەوتەوەو هەربۆیە بۆ بەبیانوویەک هەتا بە پلانێکی داڕێژڕاو، ناوەندە ئەمنییەکان هێرش بکەنە سەر خوێندکاران و چاوترسێنیان بکات.
لەو هێرشەدا تاقمی ئەنساروحزبوڵڵا، بە هاندانی چەندین بناژۆخواز وەکوو حسێن ئەڵڵا کەرەم، مەسعوود دهنەمەکی و حاجی بەخشی لەگەڵ ٣٠٠کەس لە ئەندامانی بەسیج بە پاڵپشتی هیزە ئنتیزامییەکان شەوی ١٨ی پووشپەڕ هێرشیان کردە سەر زانکۆی تاران و لە ئاکامدا دەیان خوێندکار کوژران و بریندار کران.
دوای تێپەڕینی ١٩ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە هێشتا چارەنووسی دووکەس لە گیراوانی ئەو رووداوە بەناوەکانی سەعید زەینالی،خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر کە رۆژی ٢٣ی پووشپەڕی ٧٨ دەسبەسەرکراوەو، هەروەها فریشته عەلیزاده ناروونە و، دەگوترێ لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و لە شوێنی نادیار نێژراون.
دەمڕاستەکانی نیزام هەرکامەو لایەنێکیان لەو بارەوە بە تاوانبار دەزانی، هەتا فیرۆزئابادی بەرپرسی پێشووی ستادی گشتی هێزەچەکدارەکانی رێژیم و ئەندامی شوڕای باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە وتووێژێکدا کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ٩٥ی هەتاوی لە رۆژنامەی شەڕق بڵاو کراویەوە ، ئاشکرای کرد کە سەرۆکۆماری ئەوکات محەممەد خاتەمی و حەسەن ڕوحانی بەرپرسی ئەوکاتی شوڕای ئەمنیەتی میللی لە رووداوەکانی زانکۆی تاران و سەرکوتکردنی خوێندکاران بڕیار دەربوون و، ڕاستەخۆ رۆڵیان هەبووە.
فیرۆزئابادی رایگەیاند: سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٧٨ بە بڕیاری شورای ئاسایشی نیشتمانی کە خۆدی سەرۆکۆمار بەرپرسیەتی رووی داوە.
فیرۆزئابادی لەو وتووێژەدا چەندین جار بە ئاماژەدان بە محەممەد خاتەمی سەرۆکۆماری ئەوکات، ئاشکرای کرد ئاگاداری هەموو ڕووداوەکان بووە و تەنیا هێزە ئەمنییەکان تاوانبار نین .
جێیوەبیرهێنانەوەی بە وتەی شایەتحاڵان لە دەوروبەری زانکۆی تاران کە بە “کۆڵانی زانکۆ” ناسراوە لە ئاکامی ئەوهێرشانە زیاتر لە ١٠ کەس هەر لەوێدا کوژران و، سەدان کەسیش دەسبەسەرو، بە توندی ئەشکەنجە دران و، چەند خوێندکاری دیکەش لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لە دەستدا.
١٨ پووشپەڕ بە نموونەیەکی بەرچاو لە دەمکوتی ئازادی ڕادەربڕین و تووقاندنی چینی خوێندکاران لە ئێراندا ناسراوە.