مه‌حموود به‌همه‌نی، ئه‌ندامی مه‌جلیس شورای ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه ماوه‌ی 2 ساڵه پاره‌ی هه‌نارده کراو، بۆ نێوخۆی ئێران نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و، له حیسابی كاربه‌ده‌ستانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته كراوه و حیسابی دراویی ئه‌وان له پاشه‌كه‌وتی دراویی ئێران زیاتره.
سایتی “خانه‌ی میلله‌ت” سه‌ربه مه‌جلیسی ئێرانه ده‌نووسێ: ” 5 هه‌زار كه‌س له منداڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین كه له‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا 300 كه‌سیان خه‌ریكی خوێندنن و ئه‌وانه‌ی دیكه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت پێیان ڕابگا. ده‌وڵه‌ت و قانوون ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته ڕوون بكه‌نه‌وه. چاودێری به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دراو و، بانكه‌كان و، چاودێریی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تیش له لایه‌ن ڕێكخراوی پشكنین و دیوانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌بێ ڕاپۆرتی ڕوون له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه.”
ناوبراو پێشتر سه‌رۆكی بانكی ناوەندیی ئێران بووه و به هه‌واڵده‌ریی مێهری ڕاگه‌یاندووه كه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین گیروگرفته ئابوورییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ئێران سیاسه‌تی ناڕوون و نادروستی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بووه كه نه‌غدینه‌یان له ئێران‌دا نه‌هێشتووه.
هه‌روه‌ها له به‌شێك له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: له كۆتایی ساڵی 1391 ڕێژه‌ی نه‌غدینه‌ی ئێران 435 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه كه ئه‌مڕۆ زیاتر له 1700 هه‌زار میلیارد تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه یانی 4 به‌رابه‌ر بووه‌ته‌وه. ئه‌و پاره‌یه به لێشاو ده‌خورێ و، كه‌سیش لێی ناپرسێته‌وه.
مه‌حموود به‌همه‌نی سه‌باره‌ت به بازاڕی دراو و زێڕ گوتی: “ئێمه به بێ هیچ به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌ك زێڕمان به خه‌ڵك فڕۆشت و ئێستاش له هه‌وڵی ئه‌وه داین ده‌سبه‌سه‌ریان بكه‌ین، یان ماڵیاتیان لێوه‌رگرین، سیاسه‌تێكی ئابووریی بێ سه‌ره‌وبه‌ره، ماڵیات له كاتی كڕین و فرۆشتندا وه‌رده‌گیردرێ.
ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نیه و هه‌ر بۆیه ئێستا تووشی قه‌یران هاتووه و له‌وانه‌یه زۆر له‌وه خرابتریش بێ.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانیدا گوتی: ماوه‌ی 2 ساڵه پاره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ نێوخۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ، لەم دواییانە ئه‌وه‌یان ئاشكرا كراوە كه بڕی 148 میلیارد دۆلار له حیسابی منداڵانی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم‌دا هه‌یه ، كه ئه‌و ڕێژه‌یه له پاشه‌كه‌وتی دراویی ئێران زیاتره.