فابیان هینتس فێركارێكی ئاڵمانی ، دامه‌زراوه‌یه‌كی نهێنیی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژی سپای پاسدارانی له شاری شاهروود ئاشكرا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حه‌وتوونامه‌ی ئێشپیگێلی ئاڵمان، لاوێكی تمه‌ن 29 ساڵی ئاڵمانی كه بۆ خۆلێكی فێربوونی بۆ كالیفۆرنیا چووبوو، توانی بنكه‌یه‌كی نهێنیی به‌رهه‌مهێانی مووشه‌كی دووهاوێژی كۆماری ئیسلامیی له شاری شاهروود ئاشكرا بكا.
ئه‌و مووشه‌كانه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكییان هه‌یه و، به ماهواره‌ش كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.
فابیان هینتس، توێژه‌رێكی ئاڵمانی له ئێنستیتۆی “میدل بێری” كه له پڕۆژه‌یه‌ك كار ده‌كا و توانی له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكانی یوتیوب بنكه‌یه‌كی شاراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی سپای پاسداران ئاشكرا بكا.
چه‌ندین بیرمه‌ند و توێژه‌ری ناسراوی جیهانیی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ناوبراویان ته‌ئید كردووه و ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕادیۆ ئاڵمان، دامه‌زراوه‌ی نهێنیی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژی شاهرود له لایه‌ن حه‌سه‌ن تێهرانیی موقه‌ده‌م، له فه‌رمانده پله به‌رزه‌كانی سپای پاسداران دامه‌زرێندراوه. تێهرانی موقه‌ده‌م كه به باوكی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێران ناسراوه له ڕۆژی 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1390 له‌گه‌ڵ 40 كه‌س له ئه‌ندامان و كاربه‌ده‌ستانی سپای پاسداران به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە بنكه‌ی مووشه‌كیی شارۆچكه‌ی مه‌لاردی كه‌ره‌ج كوژرا.